بەندۆک/bendok: نتـ:[ توێ][ بەند+ ئۆک] بەستەر. [ لا: Ligament]

بەندۆلەکانی ئەژنۆ/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] بەستەرەکانی ئەژنۆ : بریتی یە لە کۆمەڵێک تیسماڵک کە سەری ئێسکەکان پێکەوە دەبەستێ و ناھێڵێ لێک بترازن.

1 – دوو بەندۆکی سەرەکی لە دوو لای ئەژنۆدا بریتین لە:

بەندۆکی لای دەرەوە/bendokekanî lay derewe: نتـ:[ توێ] بەستەری لای دەرەوە.[ ئینگـ : Lateral collateral ligament (LCL)]

بەندۆکی لای ناوەوە/bendokekanî lay nawewe: نتـ:[ توێ] بەستەری لای ناوەوە. [ ئینگـ : Medial collateral ligament (MCL)]

2 – لە نێو جومگەی ئەژنۆشدا دوو بەندۆکی سەرەکی ھەن کە ئێسکی ڕان بە بەلەکەوە دەبەستنەوە، بریتین لە:

بەندۆکی یەکبڕی پێشەوە/bendokekanî yekbiřî pêšewe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : (Anterior cruciate ligament (ACL].

بەندۆکی یەکبڕی پاشەوە/bendokekanî yekbiřî pašewe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ :posterior cruciate ligament (PCL )].

بەندۆکە یەکبڕەکان کە بەخاچیش دەناسرێن بەر بە ترازانی ئەژنۆ بۆ بەر و دوا(پاش) دەگرن.

بەندۆکە لاییەکان/bendoke layiyekan: نتـ:[ توێ] بەر بەترازانی ئەژنۆ بەرەو ڕاست و چەپ دەگرن.

.

.

_____________________________

بەندۆک/bendok: ن:[ ڕوو] گیایەکی کوێستانیە. 

.

.

_______________________

بەندۆک/bendok: ن:[ پۆشاک] بەنی ژێرچەنە، کەکڵاوی پێ ڕادەگرن.

بەندۆکە/bendoke: نتـ:

1 – بەندۆک، بەتۆڵە. 

2 – قەیتان یان پارچە کوتال لەم بابەتانە تیلی پسکێکی باریکی لەولاو لاوی تاس کلاوی ژنان یا کلاوی لبادی دروێنەوا نان قاییم دەكرێت و دەخرێتە ژێرچەنەئە بۆ ئەوەی کلاوەكە بەسەریانەوە بوەستێت.

.

.

.

.