کۆچک/koçik: ن:

1 – [ ئاین][ یەز] مەلا، زانا، شێخ، کۆچەک.

2 – [ بار] ئاوورگ : سێکوچکی ئاوری

3 – [ زا] قۆچک

4 – تووتک

5 – [ باد] دیوەخانە.

کۆچکە/koçike: ن:[ پۆشاک][ سوورچی] قۆچکە، قولەقۆچکە، کۆچەک:

1 – جوورە کلاوێکی سەر و گوێلاکی دادەپۆشێت، منداڵ لەسەری دەنێن، و لە پشتەوەش کلکی شۆڕدەبێتەوە.

2 –  لە هەورامانیدا نیشانەی کچانە چونکوو تا مێردی دەکەن لە سەریانە.

سێکۆچک/sêkoçik: نتـ: سێکوچکە : سێ بەردی ئاگردان. 

سێکۆچە/sêkoçe: نتـ: سێسووچ، سێگۆشە. 

.

.

.

.