ئه‌ک/ek: ئمـ:
1 – وه‌ك، ئه‌ككو.
2 – ده‌ك .: بۆ حه‌سره‌ت و داخ دادێت
:: ئه‌ك نه‌ژیم له پاش تۆ.
3 – ئه‌ها، ئاها: بۆ ئاگاداركردنه‌وه به‌كاردێت.
ئه‌ک ئه‌ک/ek ek: ئمتـ: ئاها ئاها: ئه‌كییه‌ك له دواییه‌ك.
ئه‌ککو/ekiku: ئمتـ: ئه‌ك، وه‌ك، په‌ككو، ووشه‌ی سه‌رسووڕمانه.
:: ئه‌ككو چه‌ند سه‌مه‌ره؟!.
.
.
__________________________
– ه‌ک/-ek:
1 – پاشگرێكه ناوی تایبه‌تی له ناوی گشتی سازده‌دا( جیاده‌كاته‌وه)
:: په‌شم+ ئەک : په‌شمه‌ک
:: كرم+ ئەک : كرمه‌ک
:: ناخون+ ئەک : ناخونه‌ک.
2 – دوای په‌سن( ئاوه‌ڵناو) ده‌كه‌وێت و ده‌یكات به ناو
:: كاڵ+ ئەک : كاڵه‌ک
:: خام+ ئەک : خامه‌ک
:: كورت+ ئەک : كورته‌ک
3 – دوای ڕیشه‌ی چاووگ ده‌كه‌وێت دبێته ناو:
:: په‌ست+ ئەک : په‌سته‌ک
:: ڕن+ ئەک : ڕنه‌ک
:: بڕ+ ئەک : بڕه‌ک
4 – به‌دوای ڕیشه‌ی چاووگ ده‌ڵكێت و ده‌بێته ناو:
:: بڕ+ ئه‌ک: بڕه‌ک
:: نووس+ ئه‌ک: نووسه‌ک
:: زیر+ ئه‌ک : زیره‌ک.
5 – ێک: گونده‌ک، پیاوه‌ک، ژنه‌ک.
{ تێبـ: له ناوچه‌ی سۆران به‌ره وسه‌روه له بڕی( ێک)( ه‌ک) به‌كارده‌هێندرێت}.
.
.
_______________________
– ه‌که/– eke:
1 – پاشگرێكه له زمانی كوردی ده‌ڵكێت به‌دوای ناوی تاک، بۆ ناسانی نه‌ناس.
:: پیاوێک بۆ پیاوه‌که.
:: کفتەیەک بۆ كفته‌که
:: ژنێک بۆ ژنه‌که.
2 – بۆ بچووک نیشاندان
:: قوته‌که
:: خڕه‌که
:: شڕه‌که
3 – بۆ خۆشه‌ویستی و دۆستی
:: پیاوه‌که وه‌ره.
:: كچه‌كه وامه‌ڵێ.
:: براكه كێ وه‌ده‌چی !.
– ه‌که‌ی/– ekey: ئمتـ:
– ه‌کی/– ekî: ئمتـ:
1 – وه‌ك پاشگرێك ده‌لكێت به‌دووی ناوه‌وه‌و بۆ كات و شوێن
:: رۆژه‌کی
:: جاره‌كی
:: جیكی
:: ده‌مه‌كی
:: وه‌خته‌كی
:: له‌زه‌كی
:: شه‌ڤه‌كی…. .
2 – به‌واتا وه‌ك
: كه‌ره‌كی.
3 – له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی دۆخی تیان( ێ، یان ی)
:: خێلی : خێله‌كی
:: ده‌شتی: ده‌شته‌كی
:: شاری: شاره‌كی
4 – به‌ته‌نها
ئه‌كی: كێ !. چ كه‌س.
.
.
.
.