جەوی¹/cewî: ن: بەرەژە، جیوەی گیا : هەنگوانكە.

.

.

______________________

جەوی²/cewî: ن:[ ڕوو] ماددەیەكی لێسنی بۆنخۆشە بەقلیشانەوەی توێكلێكی قەدی دار جاوی بەشێوەی ئارەق دێتەدەرەوە، بە ئەندازەی نۆكێک دەبێت، ڕەنگی زەردە / قاوەیییە، تامی تاڵە، بۆنەكەی لە بۆنی سیر دەچێت. بۆنێكی خۆشی هەیە، بۆ چارەكردنی كۆكە و مەبەستی پێشەسازی بەكاردێت.[ Bot :Gum benjamin].

.

.

_______________

جەوی³/cewî: ن:[ ئەردە] دەبووش، كاشمە، كەتیرە، هەنگووژە، جیوەی دارانە، جیوە یا چەسپێكە لە چەند جۆرە گیا و داران پەیدا دەبێت.

جەوی بوون/ cewî bûn: كتن: پێوەنووسان.

جەوی تۆشی/cewî tošî: نتـ: جیوەی داری، ئەکاکی.

جەوی خشیلك/cewî xšîlik: نتـ: جیوەی خوژیلک.

جەوی سپی/cewî sipî: نتـ: ڕێسنی سپی : كە لە درەختی هەڤریشک دەردەهێندرێت.

جەوی سنەوبەر/cewî sinewber: نتـ: ڕێسنی سنەوبەر: بۆ جەوركردن و مەرەكەب و چاپكردن بەكاردەهێندرێت.

جەوی گەوەن/cewî gewen: نتـ: جیوەی گووێنی.

جەویی/cewîy: نچ: شتێك كە پێوەندی بە ڕێسنەوە هەبێت.

.

.

.

.