جەوگە/cewge: ن: جەنگە، تەشلەخە، سەروبەند، هەرەت، تۆف، تاف، پرامە.

جەوگەبەهەك/cewge behek: ن:[ ڕوو] كەما: ئاووەكێكە كە 8 – 9 پێ بڵنددەبێت، شیرەیەكی شیری لە سەرقەدەكەی كۆدەبێتەوە و بە فرمێسكی زەرد دەناسرێت. بەشێوەیەكی سەرەكی فرمێسكی زەرد لە پێرسیا / ئێرانەوە بڵاوبووەتەوە لە جیهاندا لە ڕێگای هیندستانەوە : بۆنێكی تیژی تایبەتی هەیە، هێلنج هێنەرە، چێژشیرینە، سوتێنەرە، تا ڕادەیەك لە نێو ناو دەتوێتەوە، بەكاردەهێندرێت وەك دەرمان بۆ بەڵخەم توێندنەوە، بۆ دژی ئاووسانی بۆری هەوا chronic bronchitis، بەرهەنگ ( ئاستمە)، سەقاو، مەقاو : catarrh بەكارێت}[Bot: Dorema ammoniacum]

{ تێبـ: ئەم ئاووەكە بە ئاووەكی ئێرانی ناسراوە، كە مامۆستا ئەمینی ئەمیری نێوی ئەم ئاووەكەی هێناوە لە پەرتووكەكەی، ئومێدەوارام جوتیاران و پێشەوارانی كورد گرنگی بدەن بە ئاووەكی پزیشكی و پێشەسازی دەرمانسازی}.

.

جەوگەتۆسی/cewgetosî: نتـ:[ ڕوو] دڕكەئاڵەت، تۆسی نە، چەوغان، زروێ. [ Bot : Acanth ophyllum Squrrosum]{ ئەمیر ئەمینی، ل، 21}.

جەوگەدار/cewgedar: نتـ:[ ڕوو] دارجەوگ، وام كێوی، تەنگەزی. [ Bot : Amygdalus Lycioides – spach ] {ئەمیر ئەمینی، ل، 41}.

جەوگەعەرەبی/cewge äerebî: نتـ:[ ڕوو] گوژەی عەرەبی: شیرەی ئاووەكی ئەكاجیای سێنێگالی ییە، ڕەنگەی گۆشتەیەكی كاڵە، لە ئاوی گەرم دەتوێتەوە تامێكی ترشی كەم دەدات، لەئەلكحوڵ ناتوێتەوە. بەكاردەهێندرێت لە پیشەسازی خۆراك دروستكردندا وەك جێگیرێك بەكاردەهێندرێت.  [ Bot : Acacia senegal ].

.

.

.

.

.