ئه‌ستوور/estûr: ئان:[ پەهلەوی : سته‌ور، سته‌پر] [ لا: pyknie]{ پەزیشکی، ل، 289}.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
سته‌بره |
1 – ئه‌ستاوور، ئه‌ستێوور، کوڵوفت باریک : هه‌ر ته‌نێک سێ شێوه‌ی هه‌بێت : ئه‌ستوور، ته‌نک، باریک.
:: ئه‌م چناره هێنده ئه‌ستووره باوه‌شی تێ وه‌رنایه.
:: ئه‌م دزوه ئه‌ستووره به‌کونی ده‌رزیه‌که‌وه ناچێت.
:: په‌رتووکێکی ئه‌ستووری پێ‌بوو.
:: ته‌خته‌که‌ی هێنابووی زۆر ئه‌ستوور بوو.
2 – [ مجـ] زۆر، گه‌وره.
:: حه‌مه قه‌دۆی موسڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئه‌ستوور بوو.
:: له پێنجوێن به‌فرێکی ئه‌ستوور بارییوه.
:: ئه‌وساڵ سێڵاوێکی ئه‌ستوور له‌مه‌هابات هات.
:: ڕووی کرده کۆڵانی سێهه‌م، له‌وێ ته‌ماشای کرد دووکه‌ڵێکی ئه‌ستوور به‌هه‌وادا ده‌چێت.
{ قزڵچی : پێکه‌نین}.
تێبینی |
پێشگرێکە لە زمانی ئینگلیزی، کە بۆ زۆر زاراوەی زانستی بەکاردێت بەواتای ئەستوور یان خەست، یان زل.[ لا : pachy] |
موبه‌دی ئازه‌ر گوشه‌سب له (بخشی از فرهنگ اوستا و نگبیق ان با فارسی و کردی)به( سته‌ئۆره) ی ده‌زانێت. |
ئه‌ستووران/estûran: نتـ:[ ئه‌ستوور+ ئان] [ لا : pachisum].
1 – ڕێسی ئه‌ستوور( لوکه، خوری، موو،…..) که بۆ شتی هه‌ڕه‌مه ( گوریس، تووربێن…) بڕێسێ و گوێ نه‌درێته سافی و بێ گرێ و گۆڵی
:: کچم تۆ جارێ هه‌ر ئه‌ستووران بڕێسه تافێر ده‌بیت.
:: ڕێسی ئه‌ستوورکه ده‌کرێته گوریس.
2 – [ مجـ] قسه و کاری ناڕێک و ناپوخت و بێ ڕێ وجێ.
:: ئه‌م کابرایه ملی لێناوه ئه‌ستووران ده‌ڕێسێت خۆشی نازانێت ده‌ڵێت چی.
ئه‌ستوورای/estûray: نچ:[ ئه‌ستوور+ ئایی]
1- دووری دوو ڕووی گه‌وره و پانی هه‌موو له‌شێک له یه‌کتر ( بچووکترین _ دووری _ له نێوان دوو ڕووی له شێکی پته‌و).
2- ته‌وه‌ری هه‌موو له‌شێکی ئه‌ستووانه‌یی( دار، کۆڵه‌که، لووله،…..) راده‌ی ئه‌ستووری : بۆق
:: ئه‌ستوورایی داره‌که دوو هامێز بوو.
3- ئه‌و شوێنه‌ی که شوێنه‌کانی تری له‌شێک له‌چاویدا باریکتر وته‌نکترین.
:: ئه‌ستوورای ئه‌م په‌رتووکه 12 سانتیمه‌تره.
:: به ئه‌ستوورای باوه‌شێک.
:: کونی ئه‌سپه‌ره ده‌ێت له ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستورای ده‌سکی پێمه‌ڕه‌بێت.
ئه‌ستوورای باسک/estûray bask: نتـ: بازۆڵه، بابۆڵه‌ی باسک.
ئه‌ستووربوون/estûrbûn: کتن:[ ئه‌ستوور+ بوون] [ لا : pyknosis ].
1 – په‌نه‌مان، ماسیین، ئاوسان و هه‌ڵمسانی له‌ش یان ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆ‌ڤ وهه‌ندێک گیاندارانی تر، له‌ئه‌نجامی نه‌خۆشی ده‌روونی وکوان و ئه‌و جۆره شتانه‌دا
:: هاوسێکه‌مان زۆر نه‌خۆش بوو ئیمڕۆ ئه‌ستووریش بووه.
:: ئه‌وساڵه نه‌خۆشی ماڵات دا که‌وتبوو هه‌رمه‌ڕبوو ئه‌ستوور ده‌بوو وبه‌لادا ده‌هات.
تێبینی |
له کورده‌واریدا وا بڵاوه که ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوییه‌کێکی چڵێس و نه‌وسن شتێ بخۆن و به‌شی نه‌ده‌ن ئه‌ستوور ده‌بێت |
2 – [ ئد] قه‌ڵه‌وبوونی مرۆ‌ڤ
:: ته‌ماشای ! ده‌تگوت شه‌می شایی بایییه، چۆن ئه‌ستوور بووه.
ئه‌ستووربوونی/estûrbûnî: کتن:[ ئه‌ستوور+ بوون] [ لا : pyknotic ].
ئه‌ستوورکردن/estûr kirdin: کتن: گه‌وره‌کردن.
ئه‌ستووری/estûrî: نچ:[ ئه‌ستوور+ ئی]
1 – ئه‌ستوورایی ره‌ها.
تێبینی |
جیاوازی ده‌گه‌ڵ ( ئه‌ستوورایی) له‌وه‌دایه که ئه‌مه‌یان ره‌هایه‌و ئه‌وی تریان (ده‌ست نیشان و سنوورداره). |
2 – نه‌خۆشی یه‌که ( وه‌کو له کورده‌واری دا به‌ناوبانگ بوو، به‌ڵام له ڕاستیدا له ئه‌نجامی هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌روونی یه). وه‌ک ئه‌ستوور بوون}.
3 – قه‌ڵه‌وی. [ ئینگـ : Obesity].
ئه‌ستووری پێ‌و/estûrî pêw: نفا: [ لا : pyknometry ].
زاراوەی ئەستوور لە دەستەواژەی زانستی دا |
پەردە ئه‌ستووری مێشک/perde estûrî mêşik: نتـ: پەردەی توندەدا. [ لا : pachy Meninx ].
پەلە ئه‌ستوورێ/peľeestûr: نتـ: پەلی ئەستوور، پەلی گۆشتن. [ لا : pachy acria ].
پەنجەی ئه‌ستوور/penicey estûr: نتـ: [ لا : pachy Dactyly ].
پێ ئه‌ستوور/pê estûr: نتـ: لێو ئەستوورێ [ لا : pachy Podous ].
پێڵوی ئه‌ستوور/pêľwî estûr: نتـ:[ لا : pachy Blepharon ].
زمانی ئه‌ستوور/zimanî estûr: نتـ: زمانە ئەستوورێ. [ لا : pachy glossia ].
پێست ئه‌ستوور/pêst estûr: نتـ: [ لا : pachy dermatous ].
پێستی ئه‌ستوور/pêstî estûr: نتـ: پێستە ئەستوورێ.[ لا : pachy dermia ].
سەر ئه‌ستوور/ser estûr: نتـ: سەر زل.[ لا : pachy Cephalic ].
سەری ئه‌ستوور/serî estûr: نتـ: [ لا : pachy Cephalia ].
لێوی ئه‌ستوور/lêwî estûr: نتـ: لێو ئەستوورێ.[ لا : pachy Chelia ].
گوێی ئه‌ستوور/gwêy estûr: نتـ: گوێیە ئەستوورێ.[ لا : pachy Otia ].
موو ئه‌ستوور/mû estûr: نتـ: لێو ئەستوورێ.[ لا : pachy Trichous ].
نینۆک ئه‌ستووری/nînok estûrî: نتـ: نینۆکە ئەستوورێ.[ لا : ] .
تەنی زل/tenî zil: نتـ: لەشی زل، کەتە، لەشە زڵی.[ لا : pachy Somia ].
چەناگە زل/çenage zil: نتـ: کاکیلە زل.[ لا : pachy Gnathous ].
خوێن خەست/xwên xesit: نتـ: خوێنەخەستێ.[ لا : pachy Emia ].
.
.
.
.