ئه‌ستوور/estûr: ئان:[ کناو][ پەهلەوی : سته‌ور، سته‌پر] ستوور( کباک)[ لا: pyknie]{ پەزیشکی، ل، 289}

1 ) ئه‌ستاوور، ئه‌ستێوور، کوڵوفت باریک : هه‌ر ته‌نێک سێ شێوه‌ی هه‌بێت : ئه‌ستوور، ته‌نک، باریک.

:: ئه‌م چناره‌ هێنده‌ ئه‌ستووره‌ باوه‌شی تێ وه‌رنایه‌.

:: ئه‌م دزوه‌ ئه‌ستووره‌ به‌کونی ده‌رزیه‌که‌وه‌ ناچێت.  

:: په‌رتووکێکی ئه‌ستووری پێبوو.

:: ته‌خته‌که‌ی هێنابووی زۆر ئه‌ستوور بوو.   

2 ) [ مجـ] زۆر، گه‌وره.

:‌: حه‌مه‌ قه‌دۆی موسڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئه‌ستوور بوو.

:: له‌ پێنجوێن به‌فرێکی ئه‌ستوور بارییوه‌.

:: ئه‌وساڵ سێڵاوێکی ئه‌ستوور له‌مه‌هابات هات.

:: ڕووی کرده‌ کۆڵانی سێهه‌م، له‌وێ ته‌ماشای کرد دووکه‌ڵێکی ئه‌ستوور به‌هه‌وادا ده‌چێت.

{ قزڵچی : پێکه‌نین}.

 تێبینی 
 پێشگرێکە لە زمانی ئینگلیزی، کە بۆ زۆر زاراوەی زانستی بەکاردێت بەواتای ئەستوور یان خەست، یان زل.[ لا : pachy]
 موبه‌دی ئازه‌ر گوشه‌سب له‌ (بخشی از فرهنگ اوستا و نگبیق ان با فارسی و کردی)به‌( سته‌ئۆره‌) ی ده‌زانێت. 

ئه‌ستووران/estûran: نتـ:[ ئه‌ستوور+ ئان] [ لا : pachisum]. 

1 )  ڕێسی ئه‌ستوور( لوکه‌، خوری، موو،…..) که‌ بۆ شتی هه‌ڕه‌مه ‌( گوریس، تووربێن…) بڕێسێ و گوێ نه‌درێته‌ سافی و بێ گرێ و گۆڵی

:: کچم تۆ جارێ هه‌ر ئه‌ستووران بڕێسه‌ تافێر ده‌بیت.

::  ڕێسی ئه‌ستوورکه‌ ده‌کرێته‌ گوریس.

2 ) [ مجـ] قسه‌ و کاری ناڕێک و ناپوخت و بێ ڕێ وجێ.

:: ئه‌م کابرایه‌ ملی لێناوه‌ ئه‌ستووران ده‌ڕێسێت خۆشی نازانێت ده‌ڵێت چی.

ئه‌ستوورای/estûray: نچ:[ ئه‌ستوور+ ئایی]

1 ) دووری دوو ‌ڕووی گه‌وره‌ و پانی هه‌موو له‌شێک له‌ یه‌کتر ( بچووکترین _ دووری _  له ‌نێوان دوو‌ ڕووی له ‌شێکی پته‌و).

2 ) ته‌وه‌ری هه‌موو له‌شێکی ئه‌ستووانه‌یی( دار، کۆڵه‌که‌، لووله‌،…..) راده‌ی ئه‌ستووری : بۆق

:: ئه‌ستوورایی داره‌که‌ دوو هامێز بوو.

3 ) ئه‌و شوێنه‌ی که‌ شوێنه‌کانی تری له‌شێک له‌چاویدا باریکتر وته‌نکترین.

:: ئه‌ستوورای ئه‌م په‌رتووکه‌ 12 سانتیمه‌تره‌.

:: به‌ ئه‌ستوورای باوه‌شێک.

:: کونی ئه‌سپه‌ره‌ ده‌ێت له‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستورای ده‌سکی پێمه‌ڕه‌بێت.

ئه‌ستوورای باسک/estûray bask: نتـ: بازۆڵه‌، بابۆڵه‌ی باسک.

ئه‌ستوورایی/estûrayî: نتـ:[ ئه‌ستوور+ ئایی]

 1 )  عاستی ئەستووری شت.{ خاڵ، ب، ل، }
2 ) 1 ) دووری دوو ڕووی گەورە و پانی هەموو لاشەیەک لەیەکتر” بچووکترین دووری لەنێوان دووڕووی تەنێکی پتەو”.

2 ) تەرەری هەموو لەسێکی ئەستوانەیی” دار، کۆڵەکە، لوولە.. .”

3 ) ئەو شوێنەی کە شوێنەکانی تری قەبارەیەک لە چاویدا باریکتر یا تەنکتر بن

:: ئەستوورایی ئەم کتێبە 12 سانتیمەترە.

:: بە ئەستوورایی باوەشێک، کونی ئەسپەرە دەبێ لە قەدەر ئەستوورایی دەسکی پێمەڕە بێ.{ زەبیحی}

3 )  ڕادەی ئەستووری. 

:: ئەستوورایی دارەکە دووهامێز بوو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }

ئه‌ستووربوون/estûrbûn: کتن:[ ئه‌ستوور+ بوون] [ لا : pyknosis ]. 

1 )  په‌نه‌مان، ماسیین، ئاوسان و هه‌ڵمسانی له‌ش یان ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆ‌ڤ وهه‌ندێک گیاندارانی تر، له‌ئه‌نجامی نه‌خۆشی ده‌روونی وکوان و ئه‌و جۆره ‌شتانه‌دا

::  هاوسێکه‌مان زۆر نه‌خۆش بوو ئیمڕۆ ئه‌ستووریش بووه‌.

::  ئه‌وساڵه‌ نه‌خۆشی ماڵات دا که‌وتبوو هه‌رمه‌ڕبوو ئه‌ستوور ده‌بوو وبه‌لادا ده‌هات.

 تێبینی 
 له‌ کورده‌واریدا وا بڵاوه‌ : که‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاوی یه‌کێکی چڵێس و نه‌وسن شتێ بخۆن و به‌شی نه‌ده‌ن، ئه‌ستوور ده‌بێت. 

2 ) [ ئد] قه‌ڵه‌وبوونی مرۆ‌ڤ

::  ته‌ماشای ! ده‌تگوت شه‌می شایی بایییه‌، چۆن ئه‌ستوور بووه‌.

ئه‌ستووربوونی/estûrbû: کتن:[ ئه‌ستوور+ بوون] [ لا : pyknotic ]. 

ئه‌ستوورکردن/estûr kirdin: کتن: گه‌وره‌کردن.

ئه‌ستووری/estûrî: نچ:[ ئه‌ستوور+ ئی] ستووری( کباک). 

1 ) ئه‌ستوورایی ره‌ها.

 تێبینی 
 جیاوازی ده‌گه‌ڵ ( ئه‌ستوورایی) له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌مه‌یان ره‌هایه‌و ئه‌وی تریان (ده‌ست نیشان و سنوورداره‌). 

2 ) نه‌خۆشی یه‌که‌ ( وه‌کو له‌ کورده‌واری دا به‌ناوبانگ بوو، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا له‌ ئه‌نجامی هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌روونی یه‌). وه‌ک ئه‌ستوور بوون}.

3 ) قه‌ڵه‌وی. [ ئینگـ : Obesity].

ئه‌ستووری پێو/estûrî pêw: نفا: [ لا: pyknometry]. 

 زاراوەی ئەستوور لە دەستەواژەی زانستی دا 

پەردە ئه‌ستووری مێشک/perde estûrî mêşik: نتـ: پەردەی توندەدا. [ لا: pachy Meninx]. 

پەلە ئه‌ستوورێ/peľeestûr: نتـ: پەلی ئەستوور، پەلی گۆشتن. [ لا: pachy acria]. 

پەنجەی ئه‌ستوور/penicey estûr: نتـ: [ لا: pachy Dactyly]. 

پێ ئه‌ستوور/pê estûr: نتـ: لێو ئەستوورێ [ لا : pachy Podous ]. 

پێڵوی ئه‌ستوور/pêľwî estûr: نتـ:[ لا : pachy Blepharon ]. 

زمانی ئه‌ستوور/zimanî estûr: نتـ: زمانە ئەستوورێ. [ لا : pachy glossia ]. 

پێست ئه‌ستوور/pêst estûr: نتـ: [ لا : pachy dermatous ]. 

پێستی ئه‌ستوور/pêstî estûr: نتـ: پێستە ئەستوورێ.[ لا : pachy dermia ]. 

سەر ئه‌ستوور/ser estûr: نتـ: سەر زل.[ لا : pachy Cephalic ]. 

سەری ئه‌ستوور/serî estûr: نتـ: [ لا : pachy Cephalia ]. 

لێوی ئه‌ستوور/lêwî estûr: نتـ: لێو ئەستوورێ.[ لا : pachy Chelia ]. 

گوێی ئه‌ستوور/gwêy estûr: نتـ: گوێیە ئەستوورێ.[ لا : pachy Otia ]. 

موو ئه‌ستوور/mû estûr: نتـ: لێو ئەستوورێ.[ لا : pachy Trichous ]. 

نینۆک ئه‌ستووری/nînok estûrî: نتـ: نینۆکە ئەستوورێ.[ لا : ] .

تەنی زل/tenî zil: نتـ: لەشی زل، کەتە، لەشە زڵی.[ لا : pachy Somia ]. 

چەناگە زل/çenage zil: نتـ: کاکیلە زل.[ لا : pachy Gnathous ].

خوێن خەست/xwên xesit: نتـ: خوێنەخەستێ.[ لا : pachy Emia ]. 

.

.

_______________

ئه‌ستوور/estûr: ن:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 533
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  سته‌ئورە Aroats

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 7   +   9   =