پاشەڵ/paşeľ: نتـ:[ پاش+ ئەڵ]
1 – پاشەوەی لەش >< پێشەڵ.
2 – پاشەوەی جلی درێژ كە دەكەوێتە سەر قوون، پاشۆڵ، پاشۆر.
3 – پاشکۆ.
پاشەڵ گواویی/paşeľ guawyî: ئانتـ:[ پاش+ئەڵ+ گوو+ ئاویی]
1 – قوون بەگوو.
2 – ژنی پیس و پۆخلی.
پاشەڵەوانە/paşeľewane: نتـ:[ پاش+ئەڵ+ ئە+ وان+ئە][ پیشە] پاشەوانە.
پاشەڵپیس/paşeľpîs: نتـ: [ پاشەڵ+ پیس]
1 – كەسێكە داوێنی پشتەوەی پیس بووبێت.
2 – بەدناو، ناوزڕاو.
3 – گومانلێكراو.
پاشەڵپیسی/paşeľpîsî: نچ:
1 – بەدناوی.
2 – گومانلێكراوی.
.
.
.
.