بت/bit: ن:[ نخ] هەڵامەت، پەسیو.
.
.
_________
بت/bit: ف:[ دۆخی مەرجی ڕانەبردووە لە نێوان كەسی یەكەم و دووەم دا ]
:: بتگرم
::بتخۆم
:: بتگوژم
:: بتڕفێنم.
.
.
____________
بت/bit: ن:[ پەهلەوی: بوت :but]
1 – وێنەیەكی قەبارەیە لەدار، بەرد یان خۆڵ دروستكرابێت بۆ پەرستن. خودای دەستكرد.
2 – پەیکەر، کێڵەبەرد، کۆتەڵ.
بتپەرست/bitperist: نفا:[ بت+ پەرست( پەرستن)] ئەو كەسەی كە بت دەپەرستێت.
{
شەهەنشای شادیم مات ناماتەن
بت پەرست، ئاسا ئەروام جەلاتەن
}{ مەولانا خالید}.
بتپەرستن/bitperistin: كتن:[ بت+ پەرستن] پەرستنی بت.
بتپەرستی/bitperistî: نچ:[ بت+ پەرست( پەرستن)+ ی]
پەرستن بت، بەخودازا نینی (بت)و پەرستنی.
2 – ملكەچ بوون بۆ كەسێك هیچی لەدەست نەهاتوو.
بتخانە/bitxane: نتـ:[بت+ خانە] شوێنێكە كە بتی تێدا بپەرسترێت، بتپەرستگا.
بتدروست كردن/bitdrustkirdin: كتن:[ بت+ دروست+ كردن] خودائافراندن لەشێوەیبتێك.
بتدروستكەر/bitdrustker: ئانفا: ئەو كەسەی كەسەی كە پیشەی بت دروستكردن بێت.
.
.
.
.