باڕ/bař: ن:

  نەشوناس شوناس
تاك كۆ تاك كۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور ەك ان ەكە ەكان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێك ان ەكە ەكان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەكێ

بێچوی یەك ساڵەی باڵندە كە دەوری(زەرنەقووتەی) تەواوكردبێت بەڵام یشتا نەبووبێتە باڵندەیەكی تەواو.

:: قەڵی ڕەش بەچڵ ساڵ باڕە. 

:: ئەو مریشكە باڕە پارە.

بەچكەی هەندێ پەلەوەر كە لە جووجەلەی دەرچووبێت.

باڕەكەو، باڕۆكە، باڕەهەوێردە.

باڕەكە /bařeke: نتـ:[] باڕۆكە.

باڕەکەو/bařekew: نتـ:[ باڕ+ ئە+ کەو] فەرخەکەو : گوواری، كارەكەو، كێ بار: جوجكە كەو، كەوی بچووكی یەك ساڵە. [ ئینگـ : Baby partridge]

باڕەکەو/bařekew:

باڕەکەو/bařekew: نتـ: فەرخەکەو، گەوار _ گوار : بێچووی کەو.

باڕك/bařik: ن: باڕۆكە: جوجەلە مریشكی بەهارە.  

باڕۆكە/bařoke: نتـ:[بڕا+ ئۆكە] مریشكێك هیشتا گەورە نەبووبێت، جووجەلەیەك كەوتبێتە هێلكە كردن.

{

بووكێ بارانی دەوێ

هێلكەی باڕۆكانی دەوێ

}{ فۆلكلۆر}.

.

.

________________________

باڕ/bař: ن:[ ئینگـ]

1 – مەیخانە، لۆكندە

2 – جامخانەی خواردنەوە.

.

.

_________________________

باڕ/baře: ن: [ دەنگ] باع.

باڕاندن/bařandin: كتپ:[ دەنگ][ باڕ+ ئاندن] باڕین، باڕاندنی مەڕ و بزن، باعاندن، بالاندن،  قاڕاندن، كالاندن، كالین، كووڕاندن.

باڕە/baře: نتـ:[ دەنگ]

1 – بالە، بێلە، باعە: دەنگی مەڕ و بزن.

2 – قیژە قیژی مرۆڤ.

باڕەباڕ/bařebař: نتـ:[ باڕە+ باڕ]

1 – بالەبال، باعەباع. باڕەی یەك لەدوای یەك : دەنگی یەك لە دوای یەكی ئاژەڵ.

2 – قیژە قیژ و هەرای زۆری مرۆڤ.

:: بە باڕەباڕ كابریان لە ماڵێك دەرهێنا و كوشتیان.

:: هەر باڕەبادی بوو كەس گوێیی نەدەدایە.

باڕین/bařîn: كتپ:[ دەنگ] باڵاندن، باڕاندنی ئاژەڵ، قڕاندن، كووڕاندن، كالاندن، كالین.

.

.

.

.