چۆرت/çort: ئان:
1 . شڵەژاو، شێواو.
2 . سەخت، دژوار.
چۆرت پارەبوون/çortparebûn: كتن: تێكچوون، شێوان، شڵەژان.
چۆرتشكان/çort: كتن:[ مكـ] بارتێكچوون و داچڵەكینی تریاک كێشانە بەدەقەیەكی.
.
.
___________
چۆرت/çort: ن:[ توێ][ کباک] گۆپكە و گۆی سەرمەمكان.
.
.
___________
چۆرت/çort: ن:[ کەرەستە][ ئاب][ كۆن] ئاباکوس:abacus، چورت _ چورتكە _ چۆرتكە : چوارچێوەیەكە چەند تەلێكی تێدا ڕایەڵ هەڵكێشرابێت و چەند گرمووكە دارێكی تێدایە ئەژماری پێدەكرێت.
چۆرتكە/çortike: ن:[ ئاب][ كۆن] چۆرتی دوكاندارران: ئامرازێكە ئەژمارەی پێدەكرێت.
.
.
___________
چۆرت/çort: ن: ئاژەنگ، بارینە، پینۆک _ پینەک، چۆرس، خەوەكوتكێ، خەونوچكە، خەوبردنەوە. سەرەتای خەوداكرتن، وەنەوز، وێژنگ.
چۆرتدان/çortdan: كتپ: وەنەوزدان.
چۆرتم/çortim: ن:[ هـ] وەنەوز: بەڵا و بەسەرهاتی خراپ.
.
.
.
.