زەوت ¹ /zewit: ن: ڕاسەر، زەبت، زەفت.{ هەژار، ل، 391}.{ گیو، ل، 527}.
1 . [ ئاب] ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کاتیی به‌سه‌ر سامانی که‌سێکی قه‌رزار.[ ئینگـ: Sequestration]
2 . [ سەز][ ڕامیا][ ماف][ کباک، جز، بۆتا] داگیر، ژێرچە‌پۆکە، ژێردەسه‌ڵات، ژێردەست، دە‌ست به‌سه‌رداگیراو، هیستۆک: سه‌رزه‌وی یان ووڵاتێک كه سیستمی ڕامیاریی و ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی له لایه‌ن وڵاتێكی بێگانه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.[ ئینگـ: Colony]{ گیو، ل، 936}.
زەوتکران/zewitkiran: کتپ:[ کارابزر][ زەوت+ کران] داگیرکران.
زەوتەک/zewtek: ن:[ کباک][ زەوت+ ئەک] لەخشتەبەر، فریودەر.{ گیو، ل، 936}.
زەوتکراو/zewitkiraw: نفا:[ زەوتکران][ کناو] داگیرکراو، ژێردەست، هیستۆک( کباک) : شوێنێکە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێت.{ گیو، ل، 936}.
زەوتکردن/zewitkirdin: کتپ:
1 . داگیرکردنی شتی ئەم و ئەو بە ناڕەوا، دەستبەسەردابڕین، ڕاسەرکردن، دە‌ست بەسەرداکێشان، دە‌ست بەسەرداگرتن، زەفتکرن، بەش خورادن.
2 . [ مێتا] پێوەستان، دەرەقەتهاتن.{ گیو، ل، 527}.
:: هەرچەند دەکەم زەوتی ناکەم.
زەوتی/zewtî: نچ: چشتی زەوتکراو، چشتی داگیرکراو.
لێزەوتکردن/lêzewitkirdin: کتپ: لێسەندن، لێداگیرکردن.
.
.
__________
زەوت ² /zewit: ن: ئارام، هەدادان.
زەوتبوون/zewitbûn: کتن: ئارامبوون.{ هەژار، ل، 391}.
.
.
.
.