پاشکۆ/paşko: ن:[ پاش+ کۆ] پاشبەند، دواڕۆ، بەدووکەوتوو، کلک، لایەنگر _ لایەنگیر.[ ئینگـ: following ، attachment ، subsequent]{ کەماڵنامە، ل، 133}.

پاشکۆی بینا/paşkoy bîna: نتـ:[ ئەند][ پاشکۆ+ ی+ بینا] شوێنێک کە ئاژەڵ و مەرووماڵاتی تێڕاگیرێت. 

پاشکۆی پەرتووک/paşkoy pertûk: نتـ:[ پاشکۆ+ ی+ پەرتووک] زانیاری زیاردەی خرابێتە سەر بابەتەکانی ناوەڕۆک، وەک وێنە، دۆکۆمێت…هتد.[ ئینگـ: addendum ، appendix]. 

ئامێری پاشکۆ/amêrî paşko: نتـ: بۆ خرانەسەری مەکینەیەک یان بۆ پێکارێکی ئێلێکتریکی و کارەبایی.[ ئینگـ: attachment].

.

.

_____________

پاشکۆ/paşko: نتـ:[ کەرەستە][ پاش+ کۆ] کۆلک، کەرەستەی زێدە. [ ئینگـ: accessory]{ زیوار، ل، 15}

1 – پاشتەرک _ پاشتەرکی، تەرک _ تەرکی، پاشەخورج _ خورج _ خورجین، هەگبە.

2 – نەرمەزین : بەشی دواوەی زین و کورتان کە دەکەوێتە نزیک کلکی چواروێ.

3 – [ کباک] جەم : شتێكە سووار لەپاش خۆیەوە دای ببەستێ.

4 – چونکوو، جەمالەک.

.

.

.

.