تێدا/têda: پێش:[ تێ+دا] تیا : پێشگری کارە بەواتای دناڤ، دەنێو یان لەناودا.

تێدابوون/têdabûn: کتن:[ تێدا + بوون]

1 – دەنێودا هەبوون، هەبوون، تیابوون.

:: گیرفانت چی تێدایە !

:: پارەیەکی زۆرم دە بانك دایە.

2 – بەشداربوون لەکارو مەسەلەیەکدا.

:: هەر بەرنامەیەکتان بۆ ئەمڕۆ هەبێت، منیش تێدام.

تێداچوون/têdaçûn: کتن:[ تێدا+ چوون] پایەماڵبوون، پاماڵبوون، پێچوون، پێمردن، تیاچوون، سەردانان، زیانکردن، فەوتان، لەبەین چوون، لەناوچوون، لەنێوچوو ن، نەمان.

تێداچوواندن/têdaçûandin: کتپ:[ تێدا+ چوواندن] بەرچڤاندن، پایەماڵکردن، پیتوارکردن، پێچوواندن، زیان پێگەیاندن، مراندن، کوژتن.

تێدە/têde: پێش:[ کباک] تێدا.

.

.

.

.