پۆلی ¹ /polî: ن:[ هـ] تەشق، تەشک، تەووژم، تووا .
:: پۆلی هەوا لە 20 ی شوبات دەشكێت.
:: پۆلی ئاو لە 27 شوبات دەشكێت.
:: پۆلـی زەوی لە 6 ئازار دەشكێت.
:: پۆلی ساردی : تەووژمی ساردی.
:: بەو بارانە،پۆلی ساردی شكا.
.
.
__________
پۆلی ² /polî: ن:[ بیا] پێشگرێكە لەزوانی لاتینی كە بە واتای( فرە) تێت لە زوانی کوردییدا. وە زۆر ووشەی زانستی و هاوچەرخی لێ داڕێژراوە لە هەموو بوارە زانستیییەكان دا.[ لا: poly]
هەندێ لە دەستەواژەی پۆلی |
پۆلی ئامێد/polyamêd: نتـ:[ كیمیـ][ poly +amid] ئامێد پلاست : مادەیەكی ڕیشاڵی كیمیایی یە وەک: نایلۆن و پێرلۆن تێكەل دەكرێت بۆ دروست كردنی شانە و فڵچەی پلاستیک.
پۆلی ئەندری/polyandrî: نتـ: فرەپیاو، فرەدۆست : ژنێک لەهەمان كاتدا چەند پیاوێكی هەبێت وەک مێرد.[ لا : polyandri]
پۆلی ئێدەر/polyeder: نتـ:[ جێۆمەتری] فرەگۆشە.
پۆلیپوس/polîpus: ن:[ نخ][ گر: polypus]
1 . ئاوسانی لینجەی پەردە( ناولووت، منداڵدان ).
2 . ئاوسانی كڕكڕاگەی ناوەوەی كەپوو، زیادە گۆشتی ناو لووت.
3 . گیاندارێكی سەرەتایی ئاوییە وەک (هایدرا).
پۆلیپۆدیۆم/polypodîum: ن:[ روو] فرەپێ : جۆرێكە لە ڕووەكی كەرەویزە كێویلە. گەڵاكانی درێژ و گەورەن، سەوزن، لەبەشی پشتەئەیان بۆنیان لێ دێت.[ گر: poly podion]
پۆلی پلۆید/polyploîd: نتـ: دەربارەی خانە یان ئۆرگانیزم لەگەڵ ژمارەیەكی فرەتر لە كرۆمۆسۆم لەئاسایی دا.
پۆلی داكتیلی/poly daktylî: نتـ:[ توێ] فرەپەنجە : هەندێکجار مرۆڤ كە لەدایک دەبێت تەماشا دەكەیت دەست و پێ یان پەنجەیەک یان فرە تریان هەیە
:: وەك عوسمان شەش پەنجە لەشاری كەركووک.
پۆلی دیپسی/polydîpsî: نتـ:[ نخ] تینویەكی بێ ئاسایی وەک ئەوانەی نەخۆشی شەكەریان هەیە.
پۆلیستەر/polyster: ن:[ كیمیـ] مادەیەكە لەگەڵ خوری یان لۆكە بۆدروست كردنی خوزە یان تەختەی پلاستیك.
پۆلیش/polîš: ن:[ ئینگـ : polish] گیراوەیەكە بۆ پێداساویین لە رووكەشی شت وەك ئۆتۆمۆبیل یان پێڵاو یان بەرگی چشت هەم بۆ پاراستنی بابەتەكە و هەم بۆ جوان راگرتنی.
پۆلی فۆنی/polyfonî: نتـ:[ ♫] فرەدەنگ. ڕەوتێكی دابەش كردنی مۆسیقایە لەگەڵ كۆمەڵەدەنگێكی رەبەن، كە هەموویان وەك یەك گرنگن.
پۆلی كرۆم/polykrom: نتـ:[ لا : ] فڕەڕەنگ، ڕەنگاوڕەنگ، چەند ڕەنگی. زاراوەیەكە پتر لە هونەری پەیكەر سازی و تەڵارسازی دەكاردەبرێت.
پۆلی گامیی/polygami: نتـ:[ لا]
1 – پیاوێک لەژنێک پتری هەبێت یان لەگەڵ كۆمەڵێک ئافرەت دەست بازی بكات و پێوەندی زایندەگی هەبێت.
2 – كەڵێک لەناو ڕان دا كۆمەڵێک مێ یینەی هەبێت.
پۆلیگرافیا/polygrafya: نتـ:[ لا][ فیز] ئامرازێكە بۆتۆماركردنی جوولەیەكی كارەبایی و مێكانیكی لەهەمان كاتدا وەكوو شەپۆڵی پرتەو پاڵەپەستۆی خوێن و جوولەی هەناسەدان و شەپۆڵی مێشک.
پۆلی گۆن/polygon: نتـ: فرە گۆشە : نەخشەیەكە داخراو بەچەند هێلێكی تەریبی كە درێژێكە یان وەک یەک نەبێت.[ لا: polygonum]
پۆلیمەر/polymer: نتـ:[ كیمیـ] فرەپارچە: جۆرە ئاوێتەیەكی كیمیایییە لە ئەنجامی یەكگرتنی چەند پارچۆڵكەیەكی ساكار لە ماددەیەک تایبەتی ماددەیەكی ئالۆزی جیاواز پەیدادەبێت. زانستی ماكرۆمۆلیكیول. بە سروشت یا دەستكردی سازاندنی یەكگرتنی فرەمۆلیكیولێک لەمۆلیكیولێک.[ لا: polymeros]
پۆلیمەریسایشن/polymerisation: نتـ: ئەو پرۆسەیەیە چۆن كە كۆمەلێک مۆلیكیول لە هەمان چەشن یەک دەگرێت لە بۆ مۆلیكیولێكی گەورەتر. تێبینی ئەم زانستییە دەكاردەبرێت لە بۆ میرات نانەوە لە زیندەوەرزانستی دا.
پۆلیمەركردن/poly merkirdin: كتن: یەکگرتنی چەند مۆلیكیولێک لەهەمان ماددە بۆ دروستكردنی ماددەیەكی تازە.
پۆلیمۆرف/polymorphous: نتـ:[ لا] فرەروخسار.
1 . [ كان] پشكنین لە كریستالكردندا.
2 . [ كیمیـ] لەجیهانی مێشەنگدا : مێش كە پێی هەڵدەسترێن بە پێی شێوەكانی دڕەش كردنی كاردا.
پۆلی نۆمیوم/polynomîum: نتـ:[ بیر] هاوكێشەی رادە زۆر.
پۆلی هیستۆر/polyhistor: نتـ:[ لا] فرەهونەر. كەسێك كە زۆربزانێت دەربارەی فرە زانیاری جیاجیا.
.
.
.
.