نەقيب/neqîb: ن:[ سەز] سەروان، کاپیتان.

.

.

______________________

حەپسەخانی نەقيب/neqîb: ن:[ مێژ] حەپسەخانی نەقیب ژنێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنانی کورد بوو. (١٨٩١- ١٩٥٣). حەپسەخانی کچی مەعرووفی بەرزنجی و نەوەی کاک ئەحمەدی شێخە و لە ساڵی ١٨٩١دا لە سلێمانی ھاتۆتە دنیاوە. مەعرووف بەرزنجی باوکی « نەقیب » بووە. ئەم پلەی نەقیبییەشی لەلایەن حکومەتی عوسمانییەوە پێبەخشراوە بەو ھۆیەوە کە نوێنەری سادات و شێخان بووە. حەپسەخان ئامۆزای شێخ مەحموودی حەفید و ھاوسەری شێخ قادری حەفید (برای شێخ مەحموود) بوو. حەپسەخانی کچی مەعرووفی بەرزنجی و نەوەی کاک ئەحمەدی شێخە و لە ساڵی ١٨٩١دا لە سلێمانی ھاتۆتە دنیاوە. مەعرووف بەرزنجی باوکی «نەقیب» بووە. ئەم پلەی نەقیبییەشی لەلایەن حکومەتی عوسمانییەوە پێبەخشراوە بەو ھۆیەوە کە نوێنەری سادات و شێخان بووە.
ساڵی ١٩٢٣ کە سمکۆی شکاك ھاتە سلێمانی و پێشوازیی لێکراو ژنانی سلێمانی بە کاریگەریی حەپسەخان رۆڵی بەرچاویان ھەبووەو رژاونەتە سەر شەقامەکان.
لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٠ یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بەناوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد بە ‌سەرۆکایەتی حەپسەخانی نەقیب دامەزراوە، حەپسەخانی عیرفانەفەنی، خێزانی جەمیل سائیب سکرتێری بووە و بارەگای تایبەتیشیان ھەبووە. بێگومان دروستکردنی کۆمەڵەیەک لەلایەن ژنێکەوە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داواکانی ژنان لە ناوەڕاستی نیوەی یەکەمی سەدەی رابردوودا، نموونەیەکی کەم وێنەیە، تەنانەت لەو رۆژگارەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیشدا.
ساڵی ١٩٣٠ نامەیەکی ڕامیاریی مێژوویی بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان (عصبة الامم) لە جنێڤ نووسی و بە ڕاشکاوی داوای مافی چارەنووسی کوردی کرد، لەسەر خاکی کوردستان، کە دەنگێکی باشی دایەوە.
کاتێک کە کۆماری مەھاباد دامەزرا، حەپسەخان بەھەموو توانایەکی دارایی پشتگریی ئەو کۆمارەی کرد. قازی موحەممەد سوپاسنامەیەکی تایبەتی بۆ نارد و ڕێزێکی زۆری لێنا.
لە تەمەنی ٦٢ساڵیدا، لە ڕۆژی ١٢ی نیسانی ١٩٥٣، بە نەخۆشی شێرەپەنجە، کۆچیدوایی کرد و لە لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.{ Kurdish Question}

 

 

.

.

.