خوژە/xuje: ن:[ ڕوو] ئەسترێلک، ئەسرێلک :esrêlik، جریش _ جریش، زرێچ، سترک، سرێش _ سرێشمه _ شريس، شرێز _ شريژ، شیڕێز، کولک:kûlik، گوولک:gûlik، هوژە:huje : گیایەکی کوێستانیی یە و سەرەتای بەهار سەوزدەبێت و چەند مانگان دەوام دێنێت، گەڵای باریک و سێ کوزە و و درێژیان لە 30 تا 40 و پانیەکەشیان لە یەک تاکوو 2 و نیو سانیتمیتر دەبێت و نێوقڕۆڵە.  

خوژە یەکێک لە گیا خۆڕستەکانی چیاکانی کوردستان و سەر بە له‌ تیره‌ی “سوێسنیه‌کان ” Liliaceae ە. . گوڵەکانیشی زەرد و هێشوویین و لە 10 تاکوو 30 سانیتمیتر هێشووەکانیان درێژە. جۆرێكە لە لالە.[ لا : eremurus persicus]

{

خوژە تۆ بۆ گەل و هۆز پرشنگی هاتیی
خوژە وابزانم گوڵی ئاواتـــــــــــــــــــی
دم بەیان شنەی شەماڵـــــــــــــــــــی
پڕ لە تین و ساغی و خەیاڵــــــــــــــی
رفێنەری خوژوزامی دەروونـــــــــــــی
رووناک دەری لەش و دڵیی لە زەبوونی  

}{ شێخ ڕەزا}

خوژاو/xuje: نتـ:[ خوار][ خۆژ( خۆژە)+ ئاو] خەڵک چێشتێکی خۆش و بەتامی بەتاوی ” چێشتی خوژە” یان “خوژاو”ی لێ دروست دەکەن.

چێشتی خوژە/xuje: نتـ: [ خوار] خۆژاو.

چەسپی خوژە/xuje: نتـ:[ چەسپ+ خۆژە] ریشووەکەی دوای ووشكکردن و هاڕیین دەبێتە گەردێک کە لە کاتی پێویستدا بە ئاو دەیگرنەوە و هەویرێکی شلی قاوەیی لێ دروست دەکەن کە چەسپێکی زۆر بەهێزی بە ناوی “سەرێش” لێ دروست دەکەن کە بۆ پینە کردنی کاغەز بەتایبەتی زۆر باشە.

 تێبینی 
لە کوردەواری دا کە لاقی مەڕو ماڵات دەشکێت بەم چەسپە و چەپکە کسکێک دیگرنەوە تاکوو دەگرسێتەوە.

لە کودەواری خۆماندا بەم گیایە دەڵێن خوژە یان خوژێ کە لە سەرەتادا وشەیەکی رەسەنی ئەشکانیە و بە مانای دامرکێنەری وەرەم کردووی نێو لەش دێ.

دەرمانی خوژە/xuje: نتـ:[ چەسپ+ خۆژە] خوژە دەرمانی باشە بۆ کرمی نێو زگ و هورگیش بەهێز دەکات.

.

.

.

.

{
سەرچاوە : گوڵنامەی کوردی

}