نیسكی بەڵغوور/nîskî beľẍur: نتـ:[ خوار] خواردنێکە لە خواردنەخۆماڵییەكانی دیكەی كوردستانە كە یەكجار خۆش و بە پێزە، لەبەر ئەوەی كە نیسك لە ماددە تێكەڵكراوە سەرەكییەكانی ئەوە، ناوەرۆكەكانی ئەو خواردنە بریتییە لە نیسك، بەڵغوور، بیبەر، پیاز و یارەڵماسییە، دوای ئەوەی كە ئاشەكەكوڵا و خۆیگرت، دەیكەنە نێو قاپەوە و لەسەری نەعنای گەرم دەڕێژن و بە لیمۆی ترشی تازەوە دەیخۆن.
.
.
.
.