دانەكوڵانە/danekuľane: نتـ:[ خوار] ناوەرۆكەكانی ئەو خواردنە پێكهاتووە لە گەنم، نۆك، لووبیای سوور و نیسك. هەروەها بۆ خۆش تام كردنی ئەم ئاشە دەتوانرێ قەڵەمی پێی مەڕ لە كاتی قۆناغەكانی كوڵانەكەیدا پێوەی زیاد بكرێت.

ئەم ئاشە لە زومرەی خواردنەكانی تا ڕادەیەك تایبەت بە بۆنەكانی دەڤەری كورستانە كە كاتێ منداڵان یەكەمین ددانەكانی شیرییان دێتە دەرێ، ئامادە دەكرێت و لە نێو خزم و كەسدا بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام لە وەرزە ساردەكانی ساڵدا بە پێی ئیشتیای كەسەكان دەیكۆڵێنن.
 
(ئەمە بۆ ئەو كەسانەی كە چەوریی خوێنیان هەیە، دەبێ پارێزی لێ بكەن)
لە جیاتی قەڵەمی مەڕ دەتوانرێ ئەو كاتەی كە ئاشەكە بە تەواوەتی كو‌ڵا، بۆ خۆش تام كردن و رازاندنەوەكە‌ی لە قیمەی كفتەی ورد و چكۆلە یا كفتەی قلقلی كەڵك وەربگیرێت.
.
.
.
.
.
.