بەنارۆمی/benaromî: ن:[ ڕوو] بانارۆمی ترچك، کلگ : Kilig( کباك)، گەوڵەزەر، گیاگوڵەنگ، مارچێو _ مارگرە _ مارول : ڕووه‌کێکه له تیره‌ی ” سوێسنیه‌کان : Liliaceés ” و له ده‌سته‌ی مارچێوه‌کان Asparageés و له 70 تاکوو 120 سم به‌رز ده‌بێت و لاسکێکی ساف و چێویی هه‌یه و به‌شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێت. گیایه‌کی جوان و به پنجه و له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی ده‌یچێنن و به‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن. له سه‌ر لاسکه ناسك و قیته‌کانی هێڵگه‌لێکی فره‌جوان خۆیان ده‌نوێنن. مارچێوه دانه‌یی و به‌ڕه‌نگی سه‌وز ده‌ڕوێن، گه‌ڵاکانی که له پووڵه‌که ده‌چن له ته‌نیشتیانه‌وه له 3 تاکوو 8 لقی باریك و درێژ به‌چه‌پکه ده‌ڕوێن. گوڵه‌کانی له‌مانگه‌کانی کۆتایی به‌هار و هاویندا ده‌ڕوێن. به‌ره‌که‌ی سوور و جوانه و پڕه له ده‌نکه. لاسکی مارچێوه له سه‌وزیه خۆراکی یه‌خۆشه‌کانه، به‌ڵام ژنی دووگیان ( زگپڕ) نابێت زۆری بخوات. لاسکی ژێر زه‌ویی ئه‌م ڕووه‌که بۆ ده‌رمان ده‌شێت. له‌م ڕووه‌که نزیکه‌ی 40 جۆر ناسراوه که هه‌موویان هی ناوچه‌گه‌رم و نیوه‌گه‌رمه‌کانن.[ لا : asparagus officinalis]
.
.
.
.
.