پادار/padar: ئان:[ پا+ دار]
1 – گیانەوەری خاوەن پێ.
2 – كۆتەرەدار، قەدی درەخت، كۆڵەكە.
3 – پایەدارو بەر قەراردار.
:: پادار بگرە، بێپا ماڵی وێمانە.
پادارانە/padarane: نتـ: [ ئاب] [ ئەردە] باجێ كەبۆلەشكركێشی لەخەلكی دەستێنن.
پاداربوون/padarbǔn: كتن:[ پا+ دار+ بوون] زووهەستانەسەرپێ. ڕابوون، هەستان، هەڵستان.
پاداركردن/padarkirdin: كتپ:[ پا+ دار+كردن] جێگیركردن، سەقامگیركردن.
پاداری/padarî: نچ:[ پا+ دار+ی] [ ل]
1 – میوەی باوەرێن.
2 – ڕاستگۆیی.
3 – پایەداری.
.
.
.
.