پێگەیشتن/pêgeyiştin: کتپ:[ پێ+ گەیشتن]
1 – گەیشتنە دەستی شتی ناردراوە.
:: ناکەم پێگەیشت.
2- گەیشتنە بەری حاسڵ.
:: باغەکەم پێگەیشتووە.
3 – گەورەبووەی منداڵ و توانای بەڕێوەبردنی خۆ، کامڵ بوون، ئامای بەڕەگاودەمی( هـ).
4 – تووشبوون و گەیشتنە ئاستی کەسێک.
:: هەرلە ڕێگا پێیکەیشتم و شەڕەکەم دەگەڵ دامەزراندن.
5 – پەی پێبردن، زانین.
:: ئەوەندەی کە من سەبارەت بەژیان خۆووندوومەتەوە، پێیگەیشتووم کە ژیان زۆرێۆشە، ئەگەر لێتگەڕێن.
6 – باڵغ بوون، پێگەیین.
پێگەیشتوو/pêgeyiştû: ئانفا:[ پێ+ گەیشتوو(پێگەیشتن)]
1 – حاڵی بەر و میوەیەک و هەر شتێک کە گەیشتبێتە بەرهەم و ئامادەبوون.
2 – مرۆڤی کامڵ، کەسێک کە گەیشتبێتە بەرهەم و کەماڵ.
3 – سەرکەوتوو و بە ئامانج گەیشتوولە کاروبار و مەسەلەیەکدا. پێگەییوو، پێگەییگ.
پێنەگەیشتن/pênegeyiştin: کتپ:[ پێ+ نە+گەیشتن] نەگەیشتن بەیەکتری.
پێنەگەیشتوو/pênegeyiştû: ئانفا:[ پێ+ گەیشتن] کاڵ، سەرنەکەوتوو.
پێگەییگ/pêgeyîk: ئانفا:[ ئەردە][ پێگەیین] پێگەیشتوو.
پێگەییوو/pêgeyîû: ئانفا:[ پێگەیین] پێگەیشتوو.
پێگەیین/pêgeyîn: کتن:
1 – گەیشتنی بەری دار و ئیتر، میوە.
2 – چێشت پێگەیشتن.
3 – پێکگەیشتن، گەیشتنەیەکتری، تووشی یەکتری بوون.
4 – شەیتان پێ پێکەنین، خۆناسین.
.
.
.
.