تەڵە¹/teľe: ن:[ پهـ: teľek ] دارلاستیك.
.
.
_____________________________
تەڵە²/teľe: ن:[ هـ ][ پهـ: تەلەك، فار: تلە، پەش: تەلەكە، تات: تەلە] ئۆین، پڕداو، پێچەك، پێداڤ، پێگرۆك، پیلان، تەبكە، تەپكە، تهفره، تەل( كباك)، تەلە، تەلەزگە، تەلهە، تەلیە، داو، دەهفك، ڕشتە، ڕووشە، ڕییپ، شەهبەن، لابك.
1 – ئامرازێكە جۆری زۆرە بۆ لە داوخستنی گیاندار و پەلەوەر.
2 – حۆققە، فڕوفێلێك بۆ پێوەكردنی مرۆڤ.
تەڵەبەقوون( كونگ) تەقاندن/teľe be qǔn ( kung) teqandin: ن:[ ئد] زۆرزیرەك و فێڵەزان بوون.
تەڵەتەقاندن/teľeteqandin: كتپ: لەتەڵە دەربازبوون وپێوەنەبوون.
تەڵەتەقێن/teľeteqěn: ئانفا:[ ئد][ تەڵە+ تەقێن( تەقاندن)] كەسێك كە بە داو وتەڵەوە نەبێت. مرۆڤی زۆر فێڵەزان.
تەڵەدانان/teľedanan: كتن: داونانەوەبۆگرتنی گیاندار و پەلەوەر.
تەڵەڕێوی/teľeřěwy: نتـ:[ تەڵە+ ڕێوی] جۆرێك تەڵەیەكی ئاسن كەڕاوچی بۆ دەداوخستنی ڕێوی و گورگ و گیانداری گەورەی دایدەنێنەوە.
تەڵەكە/teľeke: ن:[ فار: تكە، ل: تەلكە، كرما: تێلێكە]
1 – فێڵ، فڕوفێڵ، گزیی، گێچەڵ، ئۆینباز، تهفرهدهر، چڤو، فێڵباز، گزوهن.
2 – شڵتاغ، تەشقەڵە، چاچۆڵە، دەبە.
{ تێبـ: مانای هاوڕیشەكانی ئەم وشەیە لە زمان و زاراوەكانی ئێرانی دا : پووڵ و ماڵێك كە بە فریو و گزیی لە خەڵكی وەردەگرن، هاتووە}{ نانەوازادە}.
تەڵەكەباز/teľekebaz: ئانفا:[ تەڵەكە+باز] هەڤان( كباك)، هۆققە باز، فێڵەزان، گزیكار، بەگێچەڵ.
تەڵەكەبازیی/teľekebazî: نچ:[ تەڵەكەباز+ یی] ئۆینبازی، هەڤانی( كباك)، هۆققەبازیی، فێڵەزانی، گزیكاریی.
تهڵەکەبازی کردن/teľe: ن:[ تەڵەکە+ ] ئۆینبازی كردن.
تەڵەلێدانانەوە/ teľe lědananewe: كتن: داونانەوە بۆگرتنی گیاندار، تەڵەنانەوە.
تەڵەماسی/teľemasǐ: نتـ:[ تەڵە+ ماسی] ماشەی ماسیان، بڤە.
تەڵەمشك/teľemiŝk: نتـ:[ تەڵە+مشك] جۆرێك تەڵەی چووك كە لە دوكان وماڵان دایدەنێنەوە بۆ دەداوخستنی مشك.
تەڵەمڵە/teľemiľe: نتـ:[ هـ ][ تەڵە+ مڵە] تەڵەی مشك.
تەڵەنانەوە/teľenanewe: كتن:
1 – داونانەوە، تەڵەدانان.
2 – فڕوفێڵكردن بۆ فریودانی خەڵك.
دەتەڵەخستن/deteľexistin: كتن:
1 – دەداوكەوتنی گیاندار.
2 – هەڵفریوان و پێوەبوونی كەسێك.
وەسەر تەڵەپەڕاندن/we ser teľepeřandin: كتن:
1 – دەداوخستنی گیاندار و پەلەوەر.
2 – [ ئد] كەسێك هەڵفریواندن.
وەسەرەتەڵەپەڕین/weserteľepeřîn: كتن:
1 – كەوتنەداوی گیاندار.
2 – [ ئد] كەوتنەبەر فڕوفێڵی كەسێك.
.
.
.
.
.