پەیدا/peyda: ئان:[ پهـ: پەتیاک، پەئیتاک] پییا( ل) خویا، دیار، ئاشكرا، پێدا( زا).
پەیدابوون/peydabûn: كتن:
1 – سەرهەڵدان، وەدیاركەوتن، ئاشكرابوون، خویابوون، گێزین، داهاتن، داكەفتن – داكەوتن.
{
دەدرەوشێ لە نێو زولفی ڕەشت ئارەقی گەردن
خۆ هەر شەوە پەیدا بوو ستارەی سەحەریی تۆ
}{ وەفایی}.
2 – زان، لەدایكبوون.
3 – هۆدانەوە.
پەیدابوونەوە/peydabûnewe: كتپ: دیسانەوە دیاركەوتنەوە.
پەیداكەر/peydaker: نفا:[ پەیدا+كەر( كردن)] داهێنەر، وەدەستهێن.
پەیداكردن/peydakirdin: كتن: پەیاكردن، خویاكردن، دۆزینەوە، وەگیرخستن، دیتنەوە.
پەیداكردنی لێزانی/peydakirdinî lêzanî: نتـ:[ پەیداکردن+ ی+ لێزان+ ی]
.
لێپەیدابوون/lěpeydabûn: كتن:
پەیدابیەی/peydabiyey: ف:[ هـ] پەیدابوون.
.
.
.
.