سەپان ¹ /sepan: ن:[ کشت]

1 – پاڵە، دەرەوان _ دەرەوەن، قەبارە، گۆفل، وەرزێر : بەو كەسە دەگووترێت كە بەكرێ دروونەی بۆ خەڵک دەكات. كابرا داس و هەسان و قەیناغی لەگەڵ خۆیبوو. پێش دەست پێكردنی دروونە( دروێنە) سەپان داسەكەی بە هەسان دەسووێت واتە دەمەكەی تیژدەكردەوە.[ ئینگـ : Agricultureal labour]

2 – قۆچەقانی : ڕەنجبەرێکە بە پازدە یەک یا پتر یان کەمتر لەو ڕادەیە دەغڵی بدووڕێتەوە و رەنێوی بهێنێت بۆ خاوەندەکەی.{ گیو موکریانی، ل، 560}  

:: لەمانگی جۆزەردان، سەپان لە كاتی دروێنەدا بە داس گۆرانیی تایبەتی دەڵێن:

{

هە دروونە دروونە دروونە

دەسكێ داسم بە روونە

}{ فۆڵکلۆر}

سەپانی/sepan: نچ: بریەکاری، بوراکاری، پاڵەیی، دروێنە، وەرزێری.  

.

.

_______________________

سەپان ² /sepan: کتن:

سەپاندن/sepandin: کتپ: ئەنگارکردن، پێقەبووڵ کردن، چاوەروان کردن، زۆرکرن : zorkirin( کباک)، سەپنای( هـ)، فەرزکردن: دامەزراندن و جێگیرکردنی کەسێک ێان چشتێک لو شووێنێکیدا بە زۆر.[ ئینگـ : forcing]  

جێکردنەوەی شتێک لە شوێنێک بەزۆر.

سەپاو/sepaw: نفا:[ سەپاندن] بەزۆر جێبەجێکراو.  

بەسەردا سەپاندن/beserda sepan: کتپ: سەپنای سەرەرە( هـ) _ سەپنای ملەرە( هـ).

دەیسەپێنێت/deysepênêt: ف: [ ئینگـ : Force] 

.

.

________________________

سەپان ³ /Sepan: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.

.

.

________________________

سەپان تڕێنە/sepan tiřêne: ن:  

.

.