سێ¹/sê: ن:[ ژمارە][ پەهلەوی : se] یەرە _ یەرێ _ یەری، سسێ : ناوە بۆ ژمارەیەک كە لە نێوان دوو و چوار دایە یان یەک لەگەڵ دوو.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 512 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ثری | irq | three |
سێ بەدوو/sê bedû: نتـ:[ پیش] بەن یان گوریس سێ بە دوو لایی كرابێت.
تێبینی |
پیشگرێکە لە زمانی کوردی کە دەڵکێت بە وشەوە و وشەیەکی نوێ دروست دەکات، واتای وشە نوێکە هەڵگری ژمارە سێی تا دەنوێندرێت. |
سێ بارە/sê bare: نتـ:[ ژمارە][ سێ+ بارە] سێ جار پاتەکردنەوە.
سێ بارە پات/sê bare pat: نتـ:[ ژمارە][ سێ+ بارە+ پات] سێ بارە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 453}.
سێ بە سێ/sê be sê: نتـ:[ ژمارە][ سێ+ بە+ سێ]
سێ جا/sê ca: نتـ:[ ژمارە] [ ئینگـ : Cubic]
سێ جارە/sê care: نتـ:[ ژمارە][ سێ+ جارە] سێ هێندە، سێ كەڕەت دووبارە.
سێ چوار یەک/sê çiwar yek: نتـ:[ ژمارە]
سێ ژمارەیی/sê jimareyî: نتـ:
سێگۆشە/sêgoşe: نتـ:[ بیر] سێ کونج. سێ کوچکە.[ ئینگـ : triangle]
سێگۆشەی دیوار/sê goşey dîwar: نتـ:[ بیر] سێ گۆشەی خانوو، لەچکی. [ ئینگـ : Gable].
سێگۆشەی دوولایەکسانە/sê goşey dûla yekisane: نتـ: [ بیر] [ ئینگـ : Isosceles triangle].
سێلا/sêla: نتـ:[ بیر]
سێلایی/sêlayî: نتـ:[ بیر] [ ئینگـ : tridimensional]
سێهەم/sêhem: نتـ:[ ژمارە][ سێ+ هەم] ژمارەیەک لە نێوان دوهەم و چوارەم.
سێ باز/sê baz: نتـ:[ واز] سێ بازد : گەمەیەکە بازی گەورەی تیا دەدەن.
سێ بەڕۆ/sê beřo: نتـ:[ نخ][ شا] سێرۆ، سێوەڕۆ : جۆرە نۆبەتێیەکە هەر بە سێ ڕۆژان جارێکی دەیگرێت.
سێ بەردە/sê berde: نتـ:[ سێ+ بەرد+ ئە]
1 . بریتیە لە سێ بەردی تەڵاق دان.
:: دارا سێ بەردەی فڕێدا : سێ تەڵاقەی خوارد.
2 . سێکوچکە
سێ بەرک/sê berk: نتـ:[ سێ+ بەرک] سێ بەردە.
سێ بە قەد/sê be qed: نتـ:[ سێ + بەقەد] سێ ئەندازە، سێ ئەوەندە، سێ بەرامبەر.
سێ بەلەک/sê belek: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە ئاژەڵ زۆر حەزی لێبکات : سێ وەرە.
سێ بەلگووک/sê belguk: ن:[ ڕوو][ کباک] جۆرە گیایەکە.
سێ بەگایە/sê be gaye: نتـ: گای سێهەم بۆ نۆرە پێکردن لە کێڵانی زەویدا.
سێ بەنە/sê bene: ئانتـ: سێ ئەوەندە، سێ بەندە، سێ قات.
سێ بەهران/sê behiran: ن:[ کباک] بەزۆر و زەوەندی.
سێ بەنگی/sê bengî: نتـ: برچی ئاڵقەکردن.
سێ بست/sê bist: نتـ:
1 . [ ژمارە][ سێ+ بست]
2 . سی پایەی ئاگردان.
3 . [ ئان] بریتییە لە مرۆڤێکی کورتەباڵا.
سێ بسکە/sê biske: نتـ:[ ڕوو][ کباک، هـ][ سێ+ بسکە] سێبسکۆک، سێبسکۆڵە، گێلاخە : گیایەکە گەڵای وورد و درێژە گوڵی مۆرە وەهی گلێخەی دەچێت بۆ چێشتێ دەستدەدات.
سێ بسکۆک/sê biskok: نتـ:[ ڕوو] سێ بسکە،
سێ بسکۆڵە/sê biskoľe: ن:[ ڕوو][ سێ+ بسکۆڵە] سێبسکە، سێبسکۆک.
سێ بنەکی/sê binekî: نتـ:[ کیمیـ] ئەسیدی سێ تفتی.
سێ پا/sê pa: نتـ: سێ قولە، چەتاڵ.
:: سێ پای نۆتەی مۆسیقا.
سێ پات/sê pat: نتـ:[ ژمارە] [ سێ+ پات] سێبارە.
سێ پایە/sê paye: نتـ: سێ پێچکە.
سێ پاڵوو/sê paľû::
سێ پایە/sê paye::
سێ تار/sêtar: نتـ:[ مۆسیقا] سێ تەل : ئامرازێکی مۆسیقایە، کە لە کار تار دەچێت، کەسەکەی بچووکترە.
سێ تەڵاق/sê teľaq: ن:
سێ چەرچە/sê çerçe: ن:
سێ چەرخ/sê çerx: ن:
سێ چەرخە/sê çerxe : ن:
سێ خوان/sê xiwan: ن: [ ئاین] لە ئاینی دیان دا : بە سێ سوێند سوێنددەخۆن ( باوک، کوڕ و سروەشی پیرۆز).
سێ دوری/sê diwrî: ن: سێ ماوە. ( 3D) واتا : درێژی، پانی، قووڵایی.
سێ دێر/sê dêr: نتـ: [ ئاین] [ پیندار نیک، گوفتار نیک، کردار نیک].
سێ رەنگ/sê řeng: ن:
سێ ڕۆخ/sê řox: نتـ: سێ لا.
سێ کونج/sê kunc: ن: سێ گۆشە.
سێگا/sêga: ن:[ مۆسیقا] ناوی ئاوازێکە لە ئاوازەکانی هەستان( مەقام) : ئەم جۆرە هەستانە خەم هێنەرە.
سێ گەوهەر/sê gewher: ن: ( بێ گیان، ڕووەک و گیانلەبەر).
سێینە/sêyine:: سیانی، كۆمهڵی سێدانهیی.[ ئینگـ : Triad ].
مەتری سێجا/metirî sêca: نتـ:[ ژمارە] مهتری خشتهكی. [ ئینگـ : Cubic meter, Meter (US)]
.
.
___________
سێ²/sê: ن:[ كۆن] حۆقە
دووكیلۆ. :: نیوسێ : كراس، یەک كیلۆ.{ گیو، ل، 608}.
.
.
____________
.
.
.
.