خۆر ¹ /xor: ن: خووەر، رۆژی ئاسمان، تاو، هەتاو، هووێر( هـ)، وەر، وەرەتاو، روجیار.[ ئینگـ:Sun ][ گر: helio]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هوەر | rawh | Sun |
خۆرانگاز/xorangaz: ئانفا:[ هـ][ خۆر+ ئانگاز( ئەنگاز)] تاوبردو _ هەتاوبردوو : شوێنێكە لە لەش كە تیشكی خۆر سووتاندبێتی.
خۆرانگازبوون/xorangazbûn: كتن: هەتاوگازبوون.
خۆرانگازی/xorangazî: نچ: تاوبردن، هەتاوبردن.
خۆراوا/xorawa: نتـ:
1 . ڕۆژاوا، ڕۆژپەڕ، دەمی ڕۆژئاوابوون، تەنگی نوێژی شێوان : شوێنی ڕۆژاوایە.
2 . ئێوارێ : كاتی ڕۆژاوایی.
3 . وڵاتی ڕۆژئاوایی، خۆرنشین. وەرئاو( هـ).
خۆراوابوون/xorawabûn: كتن:[ خۆراوا+ بوون] ڕۆژپەڕین، نەدیوبوونی زەردەپەڕ، خوەرنیشین، وەرئاوابیەێ( هـ).
خۆراوایی/xorawayî: نچ: ڕۆژاوایی : كەسێكە لە خاكی ڕۆژاوا یەدا لەدایك بووبێت.
خۆرەتاو/xoretaw: نتـ:[ خۆر+ ئەتاو( هەتاو)] [ ئینگـ: Sunshine]
1 . بەرهەتاو، هەتاو، وەرەتاو( هـ).
2 . تیشكی ڕۆژێ.
خۆرەتاودان/xoretawdan: كتپ:[ خۆرەتاو+ دان] وەبەرهەتاو دان.
خۆرەزەرد/xorezerd: نتـ: زەردەڵپەڕ، بەرەئێوارە، وەرەزەردە : زەردەی خۆراوا : كاتی زەردەی بەیانیان و ئێواران.
خۆرەڵات/xoreľet: نتـ: خۆرهەڵات، ڕۆژەڵات، خاوەر، هۆرامان.
خۆرەڵاتناس/xoreľetnas: نفا:[ خۆرەڵات+ ناس( ناسین)] ڕۆژەڵاتناس.
خۆرەڵاتناسی/xoreľetnasî: نچ:[ خۆرەڵاتناس+ ئی] ڕۆژەڵاتناسی.
خۆرەنگاز/xorenigaz: نتـ:[ خۆر+ ئەنگاز] خورانگاز، هەتاوگاز. : چشتێكە هەتاو گەزتبێتی.
خۆرەوەزان/xorewezan: ن:
1 . بەربەرۆچكە، بەرڕۆژ، بەڕۆژ.
2 . ڕۆژهەڵات.
خۆرپەر/xorpeř: نتـ: ڕۆژاوا.
خۆرپەران/xorpeřan: كتن: كاتی ڕۆژاوایە.
خۆرپەرستن/xorperistin: کتن، ن: ڕۆژپەرستی.[ ئینگـ: heliolatry]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 427}.
خۆرزەدە/xorzede: نتـ: خۆرەنگاز.
خۆركەزەردە/xorkezerde: نتـ: زەردەپەڕ.
خۆركەوتن/xorkewtin: كتپ: تاوهەڵاتن، خۆردەرچوون.
خۆرگە/xorge: نتـ:[ خۆر+ گە] ڕۆژهەڵات : شووێنێكە ڕۆژی لێ هەڵبێت.
خۆرلەزەردە/xorkezerde: نتـ: كاتی زەردەپەڕ.
خۆرنەگەز/xornegez: نتـ:[ خۆر+ نەگەز] نسار، نزار : شوێنێكە لە داوێن یان بەرقەدی چیایانی بڵند، كە خۆرنەیگرێتەوە یان كەمتر بیگرێتەوە.
خۆرنشین/xornişîn: كتپ:
1 . ڕۆژاوا، خۆراوا، وەرنشین : ئەو شووێنە، كە بە دیمەن خۆری لێ ئاوابێت.
2 . كەسێک لە خۆراوا دانیشتبێت و یان لەوێ لەدایک بوو بێت. كەسێكە لە پێش خورانیشی.
خۆرهەڵات/xorheľat: نتـ: ڕۆژهەڵات : كاتی ڕۆژهەڵاتن، شوێنێكە خۆری لێ هەلبێت.[ ئینگـ: East]
خۆرهەڵاتن/xorheľatin: كتپ: ڕۆژهەڵاتن.
خۆرهەڵاتی/xorheľatî: نتـ:[ جێۆ] خەڵكی لای ڕۆژهەڵاتی زەوی.
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست/xorheľatî naweřast:: .
خۆرهەڵاتناس/xorheľatnas: نفا:[ خۆرهەڵات+ ناس(ناسین)] كەسێكە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاكی ڕۆژهەڵاتی بەدانیشتووەكانیەوە شارەزابێت.
خۆرهەڵاتناسی/xorheľatnasî: نچ:[ خۆرهەڵاتناس+ ئیی] پیشەی كەسێكییە، كە لە مێژوو و ووێژە و ئەردناسی خاك و دانیشتووانی خۆرهەڵات شارەزابێت.
خۆری/xorî: نچ: [ خۆر+ ی] هەتاوی : ئەوەی پەیوەندی بە خۆرەوە هەبێت. [ ئینگـ : Sunny]
پەڵەی خۆر/peľey xor: نتـ:[ ئینگـ : Sunspot]
خودای خۆر/xuday xor: نتـ: ئەفسانەی یۆنانی/ گریکی.[ ئینگـ : Helios]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 428}.
دووربینی خۆر/dûrbînî xor: نتـ: هیلیۆسکۆپ[ ئینگـ: helioscopeheli]{ کەمالنامە، ل، 1372}.
وێنەگری خۆر/wênegirî xor: نتـ: هێلیۆگراف : ئامێری وێنەگرتنی ڕۆژ یان ئامێری پێوانی تینی خۆر[ ئینگـ: heliograph]{ کەمالنامە، ل، 1372}{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 427}.
.
.
_____________
خۆر ² /xor: رگ:[ خواردن] وشەیەكە بەدووای هەرناوێكەوە بنووسێ دەیكاتە ناوی بكەر وەكوو : گۆشتخۆر، نانخۆر.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هوەر | rawh | Sun |
خۆرا/xora: نفا:[ خواران] زۆرخۆر، بخۆر، نەوسن، چڵێس.
خۆراک/xorak: ن:[ خۆرا+ ك] خواردەمەنی، گێرمی.( شەم)، خووری( هـ)، واردەمەنی بەشی جارەخواردنێک.
خۆراكەترسێ/xoraketirsê: نتـ:[ توێ] ترسەخواردن.[ لا : Sitophobia]{ پەزیشكی. ل. 326}.
خۆراكەچارە/xorakeçare: نتـ:[ پز] چارەكردن بە خواردەمەنی.[ ئینگـ : Alimentotherapy، Sitotherapy]{ پەزیشكی.ل. 326}.
خۆراكەڕۆ/xorakeřo: نتـ:[ توێ] بۆری خۆراک، لوولەی خواردەمەنی.[ ئینگـ : Alimentary Canal]{ پەزیشكی. ل. 29}.
خۆراكەشێتی/xorakeşêtî: نتـ:[ توێ] شێتی خواردن.[ لا: Sitomania]{ پەزیشكی. ل. 326}.
خۆراكێک چا/xorakêk ça: نتـ: تێڕای جارێكی چایی ووشک.
خۆراكێک دەرمان/xorakêk derman: نتـ: بەشی جارێكی دەرمان.
خۆراكی/xorakî: نچ: [ ئەردە] خورادەمەنی. { گیوی. ل. 374}.
خۆرە/xore: نفا: ئەوەی دەخوات .
:: نانخۆر.
{ نان خۆرەم بمرێت، مشور خۆرم نەمرێت }{پپ}.
خۆرەن/xoren: ن:[ ئەردە] خۆراک، خواردەمەنی، شیاوی خواردن.
خۆرەوە/xorewe: نفا: ڤەخۆر( کباک) : كەسێک كە دەنۆشێت.
خۆراكی ماسوولكە/xorakî masûlike: نتـ:[ پز] خواردەمەنی ماسوولكە.[ ئینگـ: Myotrophy] { پەزیشكی.ل.217}.
خۆرگە/xorge: نتـ:[ توێ][ خۆر( خواردن)+ گە] چێكڵدانە، وورگ، خواردنگە.
پاشماوەخۆر/paşmawexor: نفا:[ پاش+ ماوە+ خۆر( خواردن)] بەرماوەخۆر.
پاشماوەخۆری/paşmawexorî: نچ:[ پاش+ ماوە+ خۆر+ ی] بەرماوەخۆری.
پاشماوەخواردن/paşmawexwardin: كتن:[ پاش+ ماوە+ خواردن] بەرماوەخواردن.
.
.
________________
خۆر ³ /xor: ن:[ داخۆران]
خۆرا/xora: ن:[ كیمیـ] ماددەیەكی داخۆر( یان ئۆكسێن)ـە[ ئینگـ : Canker]{ ج. عەبدول. سەردەم. ل. 37}.
خۆراكدەری ئۆتۆماتیكی/xorakderî otomatîkî: ن:[ كان] بەكاردێت لە كوورەی ئۆتۆماتیكی بۆ تواندنەوەی كانزا، كاتێ كرداری تواندنەوە تەواو دەبێت، بری كانزای تر دەخرێتە ناوی بەشێوەی ئۆتۆماتیكی.[ ئینگـ:automatic feeder]{ گەیلان. ل. 14}.
.
.
.
.