قەوزە/qewze: ن:[ ڕوو] کەوزە، کەڤز،

قەوزە قوڕواق، پسوولەی حەساو : رووەکێکی بێ ریشوو، لاسک، گەڵا و لقە، لە سەر ئاو پان دەبێتەوە یان لە دەوری دار و ریشووی دار و گیا دەهاڵێت، رەنگیشی سەوزە.

کەواتە ئەگەر ڕووەکی سەوز نەبوایە، ژیان لەسەر زەوی دروست نەدەبوو. یەکەمین ڕووخساری ژیان لەزەویدا دەرکەوتنی قەوزە سەوزەکان بووە لە ئاودا ( بەر لەسێ ملیار ساڵ پێشتر).

جۆرێك لە جلەیە.

.

قەوزە وەکو سوتەمەنى

دەتوانین بەشیوەیەکى فراوان پێناسەى سوتەمەنى زیندەگی بکەین وەکو شێوەى ڕەق و شل یان گاز کە وەرگیراوە لە مادەى ئەندامی تازە مردوو. 

یەکەم بۆ زیادکردنی ئەو بەرهەمانەى کە شەکر و نیشاستەى تێدایە پاشان بەکارهێنانی هەوێنی ترشاندن بۆ دروست کردنی ئەلکهول.

دووەم بۆ گەشەکردنی ئەو ڕووەکانەى کە بڕێکی زۆر لە ڕۆنی ڕووەکییان تێدایە.

یەکەم وەچەى سوتەمەنی زیندەگی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سوتەمەنییە زیندەگییە کە دروست کراوە لە شەکر و نیشاستە و ڕۆنی ڕووەکی یان چەورى گیانەوەر بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاى گۆڕین .

دووەم وەچەى سوتەمەنی زیندەگى وەریان گرتووە لەو بەرو بومانەى بۆ خواردن بەکار نایەن وەک سوتەمەنی سلیلۆزى.

بەپشبەستن بەتاقیکردنەوەى تاقیگە بۆیان دەرکەوتووە کە قەوزە 30 جار تواناى دروست کردنی وزەى زیاترە لە چاو بەرهەمەکانی وشکانی وەک و Soybean. جیاکردنەوەى نەوت لە قەوزە پۆلێن دەکرێت بۆ دوو ڕێگا : ڕێگاى میکانیکى و ڕێگەى کیمیایى. یەکێک لە سودە سەرەکییەکانی قەوزە وەکو سوتەمەنی زیندەگی ئەوەیە کە زۆربەى جۆر دەگرێتەوە بەتایبەتى جۆرە بچوکەکان دەتوانرێن بەکاربێن بۆ جیاکردنەوەى نەوت.

.

یەکێکە لە قەوزە کەسکە شین باوەکان کە لە دەریاچە سوێرەکان دەڕوێت و دەژیت. لە ساڵی ١٩٦٢زانای فەڕەنسی [ کلمنت] ئەم قەوزەیەی دۆزیەوە و لەبەر بەهای بەرزی خۆراکیی ئەم قەوزەیە کە لە ڕێگەی شیکردنەوە کیمیاییەکانی دیارکردنی ڕێژەی پێکهاتەکانی دەرکەوتووە ، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)و ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی جیهانی(FAO) ناویان لێنا [خۆراکی نموونەیی:Super Food]. سپرۆلینا یەکێکە لە جۆرەکانی قەوزەشینباو – کەسکەکان کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و پیتاکارۆتین و کلۆرۆفیل و دژەداخووران کە یارمەتیدەرە بۆ کانزا و کەرەسەخۆراکییەکانی ترکە بۆ لەش پێویستن ،جگە لەمەش بەوە بەناوبانگە کەخۆراکێکی باشە بۆ هاوسەنگی و یەکێکە لەخۆراکە تفتەکان. ئەم قەوزەسروشتییە بە شێوەی دەنکۆڵەی خۆراکی لەلایەن کۆمپانیای دی ئێکس ئێن (DXN)

١ – سەلمێنراوەکە سپرۆلینا یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشی ئەویش بەزیادکردنی توانای بەرگری گشتی لەش. ئەوەش لەڕێگەی هاندانی بەرهەمی تەنە دژەکان کە پارێزگاری لەش دەکات لە ڤایرۆس و بەکتریا . هەروەها ئەو بەکتریایە دروست دەکات کە لە ترشی لینی پێکدێت لە ڕیخۆڵەدا و سێ سوودی سەرەکیمان پێ دەبەخشێت

٣ – دژە شێرپەنجەیە : چوار کەرەسەی سروشتیی ڕەنگاوڕەنگی تیایە کە بریتین لە کلۆرۆفیل و پیتاکارۆتین و زاسۆفیل و فایانین . کلۆرۆفیل کە بە (پاککەرەوەی سروشتی) ناسراوە ، کرداری پاك کردنەوەی لەش بەهێز دەکات و بەمەش مرۆڤ هەست بەگەنج بوونەوە دەکات . 

گەشەکردنی قەوزە/gešekirdinî qewze: ن: قەوزە یەکێکە لە زیندەوەرە سەرەکیەکان کە بە شێوەیەکی زۆر لە نێو ڕووبارو گۆماوەکاندا دەژی. خۆراکی سەرەکی قەوزە بریتتە بە پلەی یەکەم لە ( نایترۆجین و فسفۆر ) لە گەڵ دووان ئۆکسیدی کاربۆن. لە گەڵ بەردەوامبوونی تێکەڵکردنی پاشماوە و پاشەڕۆ کە لە خاڵی یەکەمدا باسکرا، رووبارەکە دەبێتە ناوڕاستێکی زۆر گونجاو بۆ گەشەکردنی قەوزە بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر و ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕی بۆ مەیلەو سەوز. لە لایەکی ترەوە، قەوزەکان ھەلدەستن بەکرداری رۆشنەپێکھاتن ( Photosynthesis ) لە کاتی دەرکەوتنی خۆردا وەکو ڕووەکەکانی دیکە. لە ئەنجامدا رێژەی ئۆکسجین زیاد دەکات لە نێو ئاودا کە لە ئەنجامی دەرپەڕاندن لە پرۆسەی رۆشنەپێکھاتن درووست دەبێت. بەڵام لە کاتی شەودا و لەبەر نەبوونی تیشکی خۆر ھەڵدەستێت بە بەکارھێنانی ئۆکسجینی نێو ئاوەکە بە مەستی ھەناسەدان (Respiration). لە کاتی زۆربوونی رێژەی قەوزە لە نێو ئاودا ئەوە پیویستیان بە ئۆکسجین زیادەکات بۆیە بەکاریدێنێ چونکە رێژەی پیویستی قەوزەکان بە ئۆکسجینی تواو بەرزترە بە بەراورد لەگەل رێژەی ئەو ئۆکسجینەی کە بەرھەمی دێنن لە پرۆشەی ڕۆشنەپێکھاتن. ئەمەش وادەکات کە رێژەی ئۆکسجینی تواو ( Dissolved Oxygen ) کەم بکاتەوە چونکە چەندین زیندەوەری جۆراوجۆر لە ئاودا بوونیان ھەیەو پێویستیان بە ئۆکسجینەو بەبەردەوامی ئەو رێژەیە کەم دەکات تا رێژەی ئۆکسجینی تواو لە ئاوەکەدا دەگاتە کەمتر لە ٣ ملگم/لەتر و دواتر دەبێتە ھۆی لە ناوچوونی ماسیەکان. ھەروەھا ئەگەر مەودای بینین لە سەرەوەی ئاو تا قوڵایی ١٢ ئینج کەمتر بوو ئەوە حاڵەتێکی ترسناکە و ئاماژەیەکە بۆ زیاد بوونی رێژەی قەوزە و دابەزینی رێژەی ئۆکسجینی تواو . لە لایەکی ترەوە، لە گەڵ دابەزینی ئاستی ئاو لە دەریاچەکە رێژەی ئۆکسجینی تواو کەمدەبێتەوە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی زیندەوەران.[ ئینگـ :  Algae]

٣- گەشەکردنی سیانۆ بەکتیریا (Blue green algae – Cyanobacteria): یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانی قەوزە لە بەر ئەوەی توانای بەرزی ھەیە بۆ بەرھەمھێنانی ماددەی ژەھراوی لە ئاودا کە کاریگەریەکی زۆری ھەیە لە سەر تەندروستی مرۆڤ وزیندەوەرانی نێو ئاو بە تایبەتی ماسی. ئەم جۆرە قەوزەیە توانای گەشەکردنی لە ھەموو وەرزەکانی ساڵ ھەیە بەڵام زیاتر لە وەرزی ھاویندا زیاددەکات وھۆکارکەشی بۆ خاڵی یەکەم دەگڕێتەوە.

٤- ئۆکسجینی تواو (Dissolved Oxygen): یەکێکە لە پارامیتەرە ھەرە گرنگەکانی کواڵیتی ئاو. پێویستە رێژەکەی لە ئاودا (٥,٥) ملگم/لەتر کەمتر نەبێت. دوو سەرچاوە ھەن بۆ بوونی لە ئاودا, یەکەمیان بەرگی ھەواییە کە پەیوەندیەکی ڕاستۆخۆی لە گەڵ ئاودا ھەیە وسەرچاوەی دووەم کە سەرچاوەیەکی زۆر سەرەکییە ئەویش رووەکەکانی نێو ئاوە بە تایبەتی قەوزە کە لە ئەنجامی پرۆسەی ڕۆشنەپێکھاتن ئۆکسجین بۆ نێو ئاو دەردەپەڕێنێ. لە وەرزی ھاویندا رێژەی ئۆکسجینی تواو کەم دەبێتەوە بە ھۆی.

٥- لەناوچوونی قەوزە (Algae Die-off): قەوزەکان تا ڕادەیەکی دیاریکراو گەشەدەکەن ودواتر دەوەستن. لە گەل وەستانی پرۆسەی گەشەکردنی قەوزەکان رێژەی ئۆکسجینی تواو دادەبەزێت, ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی ئۆکسجینی تواو لە لایەن بەکتیریای ھەواییەوە بەمەبەستی شیکردنەوەی قەوزە مردووەکان بۆیە لە ئەنجامدا کاریگەری درووستدەکەن لە سەر زیندەوەرانی نێو ئاو بە تایبەتی ماسیەکان.

.

{
سەرچاوە : گوڵنامەی کوردی – دانانی حامید درودی

}