ئۆیه‌/oye: ن: [ پۆشاك]

1 – پڕپڕه‌: جۆره‌ چنراوێكه‌ ده‌درێت له‌ كه‌ناری كوتاڵ به‌تایبه‌ت له‌ یه‌خه‌و به‌ركی به‌رگی كه‌نیشك و ژنان.

2 – ڕیشە : نەوارێکی شەش گەزییە کە بە میل دەهۆندرێتەوە و پووڵەکە یان زەنگیانەی تێدەکرێت و پاشان بە قەراغی دەسماڵدا دەدوورێت.

ئۆیەی قەدیم تەنیا بە خرێنگە دەهۆندرایەوە و لە ڕۆیشتندا دەبگێکی ناسکی ليدەهات و حوزووری ژنی ڕادەگەیاند؛ پاشان لە مێخەك، زەنگیانە، پوولەکە، مەلیلە، بیجادە، گوێ ماسی و گەلێ تشتی تریش کەلك وەردەگیرا. تەنانەت بە پێی زەوق و داهێنان، تۆوی کاڵەك و شووتیش بە ئۆیە دەهۆندراتەوە. { عەبدولای سەمەدی، ل، ٣}

ئۆیه‌چنین/oyečinîn: كتپ:[ ئۆیە+ چنین] ئیشی ده‌رزیكردن، به‌دانتێل ڕازاندنه‌وه‌، فستۆكردن( به ‌ده‌رزی).

.

.

.

.

.

.