تف/tif: ن:[ ئاڤێسـ : amAps : سپڕمە، هیك: شتیڤ، پهـ: توف. تات: تێف. فار: تف] تۆفكە( ل)، تۆف( بیر)، تووڤ ( کباک)، توو(  زا).

1 – ئاوی زار، خوزیی، خۆریس، تفلیک، ئاودەم.

2 – ئاوی خەستی نێوزاری و لێكنە، كە فڕێ درێتەدەرێ.

3 – وشەی بێزاریی، نەفرەت

:: تف لەو ژیانە !

:: تف لەو چارەنووسە!.

تفاندن/tifandin: كتپ: تفكردن، تفین.

تفاندنەدەم یەكتری/tifdinedem yektirî: كتپ:[ ئد] مەبەست لە دوو كەسە یا پتر، كە لەقسەیەكدا یەكدیگرن.

تفانەناودەم/tifane nawdem: كتپ، شڕ:[ ئد] مەبەست لە وانەدادانی یەكێكە.

:: منداڵەكانی نەریمان هەموو دایكیان تفاندوویەتە ناو دەمیانەوە : واتا فێری كاری خۆیی كردوون.

تفاندنەوە/tifandinewe: كتپ: تفكردنەوە، داتفاندن، فڕێدانی خواردەمەنی ناو دەمە لەگەڵ تفی لەبەر هەر شتێكی بێت.

تفاننەدەم یەك/tifanine demyek: كتپ:[ ئد] یەكگرتن، پاڵ بەیەكەوەدان.

تفاننەوە/tifaninewe: كتپ: تفاندنەوە.

تفەتف/tifefif: نتـ:[ تف+ئە+تف] تفی پەیتاپەیتا.

تفەتف كردن/tifetifkirdin: كتپ:[ تفەتف+كردن] پەیتاپەیتا تفكردن بۆ هەر مەبەستێک.

تفباران/tifbaran: كتن: وەبەرتفدان.

تفبارانكردن/tifbaran kirdin: كتپ: تفلێ كردن.

تف بەتاریكیەوە نان/tif betarîkyewenan: كتن:[ ئد] لەگۆترە قسەكردن، تفەنگ بەتاریكییە وەنان.

تفپێدادان /tif pědadan: كتپ:[ تف+پێدادان] تف هاویشتن بەرەو كەسێک یان شتێک.

تفدان وقووندان/tifdan û qûndan: كتن، شڕ:[ ئد] ئەنجامدانی كارێک وخێرلێنەدیتن لە هەموو بارێكەوە، زەرەركردنی دوولایەنە.

تف دەنێو چا وان كوتان/tif de nêw çawan kutan: كتن، شڕ: تف لێكردن بۆ بێزاریی.

{

دایكەكەی تفێكی دەنێوچاوانی كوتا،

گوتی: بۆ ئابرووم دەبەی ؟

دیتم دەستت دە ملی دابوو

}{ بارام و گوڵندام. ل. 53}

تفرۆكردن/tifřokirdin: كتپ:[ تف+ڕۆ+كردن] تف فڕێ دانە سەرزەوی.

تفكردن/tifkirdin: كتپ:[ تف+كردن] تف فڕێدانەدەر، تفاندن.

تفكردنەوە/tifkirdinewe: كتپ: فڕێدانی شتێكی كە لە زاردایە، تفانەوە، تفینەوە.

تف دەزاردا ئیشك بوون/tif dezarda îşikbûn: كتن، شڕ:[ ئد] ویشک بوونی نێوزار لەبەرهەر هۆیەكی وەكوو حەپەسان، ترسان، سەرسووڕمان وشتی لەم بابەتە.

تف لێكردن/tif lêkirdin: كتپ:[ تف+لێ+كردن ] مونج لسەركرن: تف بەكەسێک یا شتێک دادان بۆ بێزاریی و بەنەفرەت كردن.

تف لێكردنەوە/tif lêkirdinewe:كتپ:[ تف+ لێ+ كردن+ ئەوە]

1 – داتفان، تفاندنەوە.

2 – [ مكـ] شتێكە لالووسكەی بكەوێتە دژی میری.

تفلیك/tiflîk: نتـ:[ ئەردە][ تف+لێك] ئاوی زار یان دەم، تف، تف و لیک.

تف هاویشتن/tifhawîŝtin: كتن: تف بۆ سەرەوەهاو یشتن، تفهەڵدان.

:: هێندە ساردە تف هەڵاوێی دەیبەستێ.

تف هەڵاویشتن/tifheľawîştin: كتن: تف بۆ سەرەوەهاویشتن، تفهەڵدان.

تفهەڵدان/tifheľdan: كتن:[ تف+هەڵدان] تف هەڵاویشتن.

وەبەرتفدان/webertifdan: كتن: تفی زۆر بەكەسێک داكردن، تفبارانكردن.

تفوو/tifû: نفا:[ لە: تفكردن] نەفرەت، تفلێ كردن، مونج، تفكردن، ئاوی زارفڕێ دان.

:: تفوو بێ لە تۆ سەدهەزار تفوو.

تفووكردن/tifûkirdin: كتپ: تف لێكردن، بێزوبۆلێكردن، نەفرەت كردن.

تفی سەر بەرەوژوو/tifî serberewjû: نتـ:[ ئد] لایەنی خراپی كەسی نزیک كە نەكرێ باسی بكەی و زەرەرەكەی وەخۆشت بكەوێتە وە.

تفی سەر بەرەوژوووە ڕووی خۆكەوتنەوە/tifî serberewjûwe řûy xokewtinewe: شڕ:[ ئد] خراپە و زەرەری كەسی نزیک بۆ خۆ گەڕانەوە.

تفین/tifîn: كتن: تفان، تفكردن.

تفینەوە /tifînewe: كتن:[ لە: تف] تفاندنەوە، تف كردنەوە.

.

.

.

.