تف/tif: ن:[ ئاڤێسـ : amAps : سپڕمە، هیك: شتیڤ، پهـ: توف. تات: تێف. فار: تف] تۆفكە( ل)، تۆف( بیر)، تووڤ ( كباك)، توو( زا).
1 – ئاوی زار، خوزیی، خۆریس، تفلیك، ئاودەم.
2 – ئاوی خەستی نێوزاری و لێكنە، كەفڕێ درێتەدەرێ.
3 – وشەی بێزاریی، نەفرەت
:: تف لەو ژیانە !
:: تف لەو چارەنووسە!.
تفاندن/tifandin: كتپ: تفكردن، تفین.
تفاندنەدەم یەكتری/tifdinedem yektirî: كتپ:[ ئد] مەبەست لە دوو كەسە یا پتر، كە لەقسەیەكدا یەكدیگرن.
تفانەناودەم/tifane nawdem: كتپ، شڕ:[ ئد] مەبەست لە وانەدادانی یەكێكە.
:: منداڵەكانی نەریمان هەموو دایكیان تفاندوویەتە ناو دەمیانەوە : واتا فێری كاری خۆیی كردوون.
تفاندنەوە/tifandinewe: كتپ: تفكردنەوە، داتفاندن، فڕێدانی خواردەمەنی ناو دەمە لەگەڵ تفی لەبەر هەر شتێكی بێت.
تفاننەدەم یەك/tifanine demyek: كتپ:[ ئد] یەكگرتن، پاڵ بەیەكەوەدان.
تفاننەوە/tifaninewe: كتپ: تفاندنەوە.
تفەتف/tifefif: نتـ:[ تف+ئە+تف] تفی پەیتاپەیتا.
تفەتف كردن/tifetifkirdin: كتپ:[ تفەتف+كردن] پەیتاپەیتا تف كردن بۆ هەر مەبەستێك.
تفباران/tifbaran: كتن: وەبەرتفدان.
تفبارانكردن/tifbaran kirdin: كتپ: تفلێ كردن.
تف بەتاریكیەوە نان/tif betarîkyewenan: كتن:[ ئد] لەگۆترە قسەكردن، تفەنگ بەتاریكییە وەنان.
تفپێدادان /tif pědadan: كتپ:[ تف+پێدادان] تف هاویشتن بەرەو كەسێك یان شتێك.
تفدان وقووندان/tifdan ǔ qǔndan: كتن، شڕ:[ ئد] ئەنجامدانی كارێك وخێرلێنەدیتن لە هەموو بارێكەوە، زەرەركردنی دوولایەنە.
تف دەنێو چا وان كوتان/tif de něw čawan kutan: كتن، شڕ: تف لێكردن بۆ بێزاریی.
{ دایكەكەی تفێكی دەنێوچاوانی كوتا،
گوتی: بۆ ئابرووم دەبەی ؟
دیتم دەستت دە ملی دابوو }{ بارام و گوڵندام. ل. 53}
تفرۆكردن/tifřokirdin: كتپ:[ تف+ڕۆ+كردن] تف فڕێ دانە سەرزەوی.
تفكردن/tifkirdin: كتپ:[ تف+كردن] تف فڕێدانەدەر، تفاندن.
تفكردنەوە/tifkirdinewe: كتپ: فڕێدانی شتێكی كە لە زاردایە، تفانەوە، تفینەوە.
تف دەزاردا ئیشك بوون/tif dezarda îŝikbǔn: كتن، شڕ:[ ئد] ویشك بوونی نێوزار لەبەرهەر هۆیەكی وەكوو حەپەسان، ترسان، سەرسووڕمان وشتی لەم بابەتە.
تفلێكردن/tif lěkirdin: كتپ:[ تف+لێ+كردن ] مونج لسەركرن: تف بەكەسێك یا شتێك دادان بۆ بێزاریی و بەنەفرەت كردن.
تفلێكردنەوە/tif lěkirdinewe:كتپ:[ تف+ لێ+ كردن+ ئەوە]
1 – داتفان، تفاندنەوە.
2 – [ مكـ] شتێكە لالووسكەی بكەوێتە دژی میری.
تفلیك/tiflîk: نتـ:[ ئەردە][ تف+لێك] ئاوی زار یان دەم، تف، تف و لیك.
تف هاویشتن/tifhawîŝtin: كتن: تف بۆ سەرەوەهاو یشتن ، تفهەڵدان.
:: هێندە ساردە تف هەڵاوێی دەیبەستێ.
تف هەڵاویشتن/tifheľawîŝtin: كتن: تف بۆ سەرەوەهاویشتن، تفهەڵدان.
تف هەڵدان/tifheľdan: كتن:[ تف+هەڵدان] تف هەڵاویشتن.
وەبەرتفدان/webertifdan: كتن: تفی زۆر بەكەسێك داكردن، تفبارانكردن.
تفوو/tifǔ: نفا:[ لە: تفكردن] نەفرەت، تفلێ كردن، مونج، تفكردن، ئاوی زارفڕێ دان.
:: تفوو بێ لە تۆ سەدهەزار تفوو.
تفووكردن/tifǔkirdin: كتپ: تف لێكردن، بێزوبۆلێكردن، نەفرەت كردن.
تفی سەر بەرەوژوو/tifî serberewjǔ: نتـ:[ ئد] لایەنی خراپی كەسی نزیك كە نەكرێ باسی بكەی و زەرەرەكەی وەخۆشت بكەوێتە وە.
تفی سەر بەرەوژوووە ڕووی خۆكەوتنەوە/tifî serberewjǔwe řǔî xokewtinewe: شڕ:[ ئد] خراپە و زەرەری كەسی نزیك بۆ خۆ گەڕانەوە.
تفین/tifîn: كتن: تفان، تفكردن.
تفینەوە /tifînewe: كتن:[ لە: تف] تفاندنەوە، تف كردنەوە.
.
.
.
.
.
.