سەرخۆش/serxoş: ئان:[ سەر+ خۆش]
بڕووش، گێژ، مەست.[ ئینگـ : Drunk ]
{
ئەڵێن دۆزەخە جێی پیاوی سەرخۆش،
ھەی قسەی بێ جێی دوور لە عەقڵ و ھوش!
گەر عاشق و مەست گشت بچنە دۆزەخ،
بەھەشت ئەبێتە ناو لەپێکی بۆش!
}{ خەیام، گۆران}
:: هەنگی سەرخۆش.
سەرخۆش بوون/serxoş bûn: کتن:
سەرخۆش کردن/serxoş kirdin: کتپ:
سەرخۆشی/serxoşî: نتـ: پیاڤی( کباک)، ئازایی.
.
.
.
.