کڕ/kiř: ڕەگ:
کڕیا/kiřya: ف: سەنریا، کڕدرا.
کڕیار/kiřyar: ن:[ ئاب][ کڕین]
1 . بسێن، سەنیار: کەسێک شت دەسێنێت.[ ئینگـ: Buyer ،Client]
2 . کەسێ کە لە بەرانبەر کرادار کاردەکات.
کڕیارەکان/kiřyarekan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: Clientele]
کڕیارخوازکردن/kiřyar xwaz kirdin: کتن:[ ئاب] چاكردن و گۆڕینی شتێک بهپێی خواستی كڕیار.[ ئینگـ: customize]
کڕیاری/kiřyarî: نچ:[ ئاب] داخووازی، بکڕی.{ گیو، ل، 767}.
کڕیاگ/kiřyag: ئانفا:[ ئەردە] کڕدراو، سەنراو _ سەندراو.{ هەژار، ل، 614}.
کڕیان/kiřyan: کتن:
1 . سەنن _ سەندن.
2 . سەندیان.
کڕیانەوە/kiřyanewe: کتن: دوای فرۆش دیسان کڕینی فرۆشیار.
کڕین/kiřîn: کتن:
1 . خرین.
2 . سەنن. سەندن : بە پارە وەرگرتن.
کڕینەوە/kiřînewe: کتن:
1 . لەپاش فرۆشتن سەندنەوە
2 . [ مجـ] بریتی یە لە ڕزگارکردنب لە چورتم.
مەبەست لە ڕزگارکردنی کەسێکەکە لە تەنگ و چەڵەمەیێکیدا.
:: ئەن قاپووتە ئەم زستانە منی کڕیەوە .
:: تح دارات کڕییەوە : واتا ڕزگارت کرد.
کڕینۆخ/kiřînox: کتن: کریار، ئەوی شت دەکرێت.
.
.
.
.