کڕ/kiř: ڕەگ

کڕی /kiřî: ف:[ کڕ+ ی] سەندی. 

کڕیا/kiřya: ف: سەنریا، کڕدرا. 

کڕیار/kiřyar: ن:[ ئاب][ کڕین] 

1 – بسێن، سەنیار: کەسێک شت دەسێنێت.[ ئینگـ: Buyer ، Client]

2 – کەسێ کە لە بەرانبەر کرادار کاردەکات.

کڕیارەکان/kiřyarekan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: Clientele]

کڕیارخوازکردن/kiřyar xwaz kirdin: کتن:[ ئاب] چاكردن و گۆڕینی شتێک به‌پێی خواستی كڕیار.[ ئینگـ: customize]

کڕیاری/kiřyarî: نچ:[ ئاب] داخووازی، بکڕی.{ گیو، ل، 767}. 

کڕیاگ/kiřyag: ئانفا:[ ئەردە] کڕدراو، سەنراو _ سەندراو.{ هەژار، ل، 614}. 

کڕیان/kiřyan: کتن:

1 – سەنن _ سەندن. 

2 – سەندیان. 

کڕیانەوە/kiřyanewe: کتن: دوای فرۆش دیسان کڕینی فرۆشیار. 

کڕین/kiřîn: کتن:

1 – خرین.

2 – سەنن. سەندن : بە پارە وەرگرتن. 

کڕینەوە/kiřînewe: کتن:

1 – لەپاش فرۆشتن سەندنەوە

2 – [ مجـ] بریتی یە لە ڕزگارکردنب لە چورتم.

مەبەست لە ڕزگارکردنی کەسێکەکە لە تەنگ و چەڵەمەیێکیدا.

:: ئەن قاپووتە ئەم زستانە منی کڕیەوە .

:: تح دارات کڕییەوە : واتا ڕزگارت کرد.

کڕینۆخ/kiřînox: کتن: کریار، ئەوی شت دەکرێت. 

.

.

.

.