بەڵا/beľa: ئان:[ ع : بلاء ]

1 – چەپۆك و كارەساتی رۆژگار، وەی.

2 – بڵا، بلاڤ، بلانێ.

3 – ئەمما.

بەڵاگەردان/beľagerdan: كتن، ن:[ بەڵا+ گەردان] قوربان، بەڵاگێر، دەردەوگەڕێن، وەی یەو گەڕێن، قەزاگر.

بەڵاگەردانی/beľagerdanî: نچ: بەقوربانی باڵاتبم. بەدەوری باڵاتبم.

بەڵاگێر/beľagěř: نفا:[ بەڵا+ گێڕ( گێڕان)] كەسێكە كە خۆی بگێڕێت بە دەوری یەكێكدا. خێرەكە بۆ پێشگرتنی بەڵایەكە، فیدا، قەزاو قەدەرگێڕەوە.

بەڵالێدان/beľalědan: كتپ:[ بەڵا+ لێدان]

1 – گرفتار بوون، تووشی نارەحەتی بوون.

2 – نەمان، فەوتان، لەناوچوون

:: دەك بەڵا لەم حاڵەدا.

بەڵاوەگێرە/beľaergěře: نفا:[ بەڵا+ وە+ گێڕ( گێڕان)] بەڵاگێڕ، بەڵاگێڕەوە.

بەڵای ڵابەڵا/beľay labela: نتـ، شڕ: تووش بوونی كێشە بەناچاری.

:: ئەم پیاوانە وەك بەڵای ڵا بەڵا وان

:: پیاو دەبێت خۆی لێیان لابدات.

بەڵای ناگەهان/beľay nagehan: نتـ: بەڵایەكی كوتوپڕ و لە ناكاو بدات بە سەریەكێكدا.

:: فڕۆكەكە وەك بەڵای نا گەهان گەیشتەسەرمان.

بێ بەڵابی/bě beľabî: نتـ: بۆ دەربڕینی ناڕەزای و توڕەیی لە قسەی و كردەوەی كەسێك بەكاردەهێندرێت.

{

وورچە قوڵە بێ بەڵابی

لەبن داری بێ گەڵابی

}{ -}.

.

.

.

.