بەڵاڵووک/beľaľûk: ن: [ ڕوو] بەڵاڵوێ( هـ)، هەڵهەلۆک( كباک) : لە داری ئاڵووباڵو یان گێلاس دەچێت، لە كوردستان ئەم دارە زۆرە، بەرەكەی زۆرخۆشە و مزرە، ڕەنگەكەی سوورێكی تۆخە، دەنكەكانی لە دەنكەكانی ئاڵووباڵوو دەچێت بەڵام ئەم بچووكترە. باڵ و لقەكانی گەورە و بەریین و ڕەنگی دارەكەی سوورێكی تێری بریقەدارە، تۆكەی دەكوترێت بۆ دژی ڕەوانی بەكاردەهێندرێت. [ ئینگـ : Amarus]  

بەڵالووکی كێویلە/Beľalûkî kěwîle: نتـ:[ ڕوو] ئاڵوباڵووی جەنگەڵی، هەمیشە جوان، هەلالک، هەلالووک، هلالک.

بەڵاڵوێ/beľaľwě: نتـ:[ ڕوو][ هـ] بەڵالووک.

.

.

.

.