بەڵام/beľam: ئاكتـ: بەڵان( مكـ)، بڵام، ئەما ئەمما، وەلێ. لێ( كباك).

{

ڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێ یی ئەڕوانم

بەڵام وا جوانی تۆ كاری كرد لەگیانم

}{ گۆران}.

1 – بۆ تێك بەستنی دوو مەبەستی لێك جیاواز

:: بچن بەڵام زۆر دامەنیشن.

:: فەرهاد دەولەمەندە بەڵام پیسكەیە.

2 – بۆ ددان بەمەبەستێك داهێنان، ڕاستكردنەوەی كارێك

:: ئەوە ئیشە كە وایە بەڵام تۆش حەقتە.

3 – بۆ سەرنج ڕاكێشان یا ووریاكردنەوەی كەسێك كە كارێك نەكات

:: بەڵام نەچی بۆی بگێڕیتەوە.

4 – بۆ ترساندن و هەڕەشەلێ كردن

:: چی دەكەی بیكە بەڵام لە بیرت نەچێت.

5 – بۆ دایاری كردنی زۆر وزەبەندی شت

:: جوان بەڵام جوان.

6 – بۆ دیاری خستنی سەرنەكەوتن لەكارێك دا

:: زۆرم هەوڵ دا بەڵام دەرگاكەم هەر بۆ نەكرایەوە.

.

.

.

.

.