سست/sist: ئان: برانگهـ _ بەرانگوهـ ( کباک)، پل، تەمبەڵ _ تەنبەڵ، تلار، خاڤ _ خاو و خلیچک، خاولیچ، شل، نەرم، منۆخ، تەپ، تەوەزل، بێکارە، دەست و پێ سپی، لەسەرەخۆ، بەکاوەخۆ، لەشگران، دەستاژۆ، بێ دەست و برد.
پاشگرەکانی پلەکانی بەراوورد | |||
پلەی ئاسایی | پلەی بەراوورد | پلەی باڵا | |
شێوەزاری هەورامی | سست | سستتەر | سستتەرین |
شێوە کرمانجییەکان | سست | سستتر | سستترین |
سستەپەلە/sistepele: نتـ: تەنبەڵ، خاولیچ، خاوخلیچک، خەمسار، خەمسارد : کەسێکە لەکاروباردا سست و دەستە پارچەبێت.
سستەسست/sistesis: نتـ: خۆ بواردن لە کار.
سستەک/sistek: ئان: پفەڵ، رفۆک، فشەڵ، فشۆڵ، نەرم : زەوی خاو و خاک ڕزیو.
زەوی و خاکی فشەڵ : زەوییەکە خاکەکەی ڕزیو و فشۆڵ بێت و بێت بەرد بێت، کە ئاوی لێ نرێت لەبەری نەڕوواو هەمووی قووت بدات، زەوی وا بەکاری کشتوکاڵ نایەت.
سست بوون/sist bûn: کتن: پل بوون( کباک)، شل بوون، خاوبوون، تەیرین، نەمانی تەووژم و دەست و بردی.
سست بوونەوە/sist bûnewe: کتن: شلبوونەوە، خاوبوونەوە. سستەوەبوون.
سستڕۆ/sistřo: نفا: کەمڕۆ.
سست کردن/sist kirdin: کتپ: پل کرن( کباک)، شل کردن. نەرمژاندن _ نەرم کردن.
سسڵە/sisľe: ن: زنجیرۆکەی زەنبەر.
سست و پەلەشت/sist û peleşit: نتـ:[ سست+ و+ پەلەشت] تەمەڵ و لەکارنەزان.
سستی/sistî: نچ:[ سست+ ی] پزی، تەمبەڵی _ تەنبەڵی، تەوەزەلی، خاوی، خلیچکی، رەخە، زەبلوقی، فسەکی، کاسوولی، نەرمایی _ نەرمێتی _ نەرمیتی( کباک).[ ئینگـ : Softness]
سستی کردن/sistî kirdin: کردن: خستنەپشت گوێ، بەجێ هێشتنی کارێکی بەقەستی یان لەبەر بیرچوون. خۆتێنەگەیاندن، گوێنەدان.
ئول سست/ul sist: ئان:.[ ئینگـ: weak believer].
چاڤسست/çavsist: ئانتـ:[ چاڤ+ سست]
1 – ترسەنۆک، بێ غیرەت.
2 – بێ ئابڕوو.
گازی سست/gazî sist: نتـ:[ کیمیـ][ گازی+ سست][ ئینگـ: inert gas]
.
.
.
.