كڵاف/kiľaf: ن: کڵافە.

كڵافە/kiľafe: ن: پار، کەڵاف _كەڵافە، گڵۆڵەی بەن و دەزوو( کباک) : چەند هەودا دەزوویان ئاوریشمێکە، کە پێکەوە هەڵکرابن بۆ ئەوەی، کە داوداو دەرکێشرێت و بەکاربهێیندرێت : دەزووی بادراوی قەدکراو( کە).

كڵافەدەزوو/kiľafedezû: نتـ: چشتێکە لەبەن دەهۆندرێتەوە بۆ بەستنەوەی جووانوو تا دابین و ڕام و دەستەمۆیێ. کلک بەرزکردنەوەی چارەوێیە لەکاتی غاردانێدا. { گیوی، ل، 770}.

:: ئەم جووانووە نەکراوە واتە سرکە. 

كڵافەکردن/kiľafekirdin: کتپ:[ کڵافە+ کردن] بەستەوەی نۆمابەکڵافە.

کڵافەگر/kiľafegir: نفا: پارکەر، پارگیر.  

کلافەگیر/kiľafegîr: نفا: تەشیلەیەکە کلافەی لەسەرهەلدەکرێت.

كڵافەهەڵکەر/kiľafeheľker: نفا:[ ] گوڵەژەن.

كڵافەهەڵکردن/kiľafeheľkirdin: نفا:[ ]

.

.

.

.