ئه‌لوات/elwat: ئان:[ جنێو] [ ل][ ع: الواﻂ ( الوطی)]

1 – بێ شه‌رم، سه‌رسه‌ری، هیچ و پووچ.

2 – دڕ و مڵهووڕ، شه‌ڕانی.

3 – [ مجـ] ده‌ست بڵاو.

ئه‌لواتی/elwatî: نچ:[ ع : ئه‌لوات+ كو : ی]

1 – بێ شه‌رمی، سه‌رسه‌رێتی، هه‌رزه‌یی.

2 – كاری مرۆ‌ڤی مڵهووڕ و  شه‌ڕانی، شه‌ڕ و گێچه‌ڵ به‌خه‌ڵك فرۆشتن، ته‌شقه‌ڵه‌.

3 – ده‌ست بڵاوی و سه‌خاوه‌تێك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی فیز و ئیفاده‌ فرۆشتن بێت نه‌ك پاره‌داری

:: نازانم ئه‌م ئه‌لواتییه‌ چییه‌ ئه‌م كوره‌ ئه‌ستی داوه‌تێ شه‌رم مه‌عننا نازانێت.

:: بابه‌گیان له‌ باتی ئه‌و ئه‌لواتیه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ ده‌یكه‌یت منداڵه‌كانی خۆت تێر و پوشته‌كه‌ی باشتره‌.

.

.

.

.

.