ئۆكسجین/okscîn: ن:[ كیمیـ] ترشه‌زێ: ئه‌ندامێكی كیمیایییه‌. نیشانه‌كه‌ی( O) ، ژماره‌ی ئه‌تۆ مێكه‌ی 8، و كێشی ئه‌تۆمێكه‌ی 16یه‌. گازێكی بێ بۆنه‌؛ بێ ڕه‌نگه‌، هه‌م له‌ناو ئاو هه‌م له‌ هه‌وادا هه‌یه‌. وه‌ مادده‌یه‌كی پێدا ویسته‌ بۆ زینده‌وه‌ر.[ گر: oxys+ gene]

ئۆكسجین ده‌رهێنان/okscîn derhěnan: كتپ:[ كیمیـ] ئۆكسان نه‌هێشتن: لێكردنه‌وه‌یه‌كی ئۆكسجینه‌ له‌ كانزایه‌كی شله‌وه‌بوو پێش رۆكردنی، به‌ تێكردنی توخمی گونجاو كه‌ ئۆكسید پێك بهێنیت، بكه‌وێته‌ سه‌ر شله‌وه‌بووه‌ كه‌وه‌، ئینجا لێكردنه‌وه‌ی.[ ئینگـ : deoxidation]

ئۆكسجینی تواوه‌/okscînî twawe: نتـ:[ كیمیـ] ئۆكسجینی هه‌وای تواوه‌یه‌ له‌ ئاو‌ه‌ سروشتییه‌كاندا و به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگه‌ له‌سه‌ر باری سه‌رچاوه‌ی ئاو.[ ئینگـ : dissolved oxygen].

.

.

.

.

.