جوڕ/cuř: ن:[ كباك] [ باڵ] چوڕڕە.

جوڕڕە/cuřře: ن:[ باڵ] بەچکە نێرەی باڵندە.

.

                    هەندێ نموونەی جوورەی باڵندە                 

.

جوڕڕەباز/cuřřebaz: نتـ:[ باڵ] بازی نێر، تەوار.

جوڕڕەپۆپنە/cuřřepopine: نتـ:[ باڵ] چوڕڕەپۆپنە، جوڕڕەپۆتە.

جوڕڕەپۆتە/cuřřepote: نتـ:[ باڵ] چوڕڕەپۆپنە باڵندەیێكی گچكەیە.

جوڕڕەكەو/cuřřekew: نتـ:[ باڵ] كەوی نێر.

جوڕڕەكڵاونە/cuřřekľawne: نتـ:[ باڵ] پیزپیزاك، چنگەڵە، چوڕەپۆپنە _ چوڕڕەپوپنەكی، سوریلی، سۆفیلكە _ سۆفەتیتە، سۆفیەقیتە، سەربەكڵاوە، قشەكڵاونە، كوأكڵاو _ كڵاوكوڕە، كڵاونە : 17 سانتیمێترە : پەڕ و باڵی قاوەیی ڕێڕێیە، بەرزگی كاڵە، كاكۆڵی هەیە، سینگی قاوەیی كاڵی ڕێڕێیە، كاتی فڕین تووكی ئاماڵ زەردی زێر باڵی دەردەكەوێت، بەباڕی كاكۆڵی كەمترە و هەروەها‌ پشتی پنۆك پنۆكترە. لە چیمەن، ئاووتەن، دەوروبەری ئاواییان، كەنار جادە ڕێیان دەبێنرێت، لەسەر عەرز هێلانەدەكات.[ Zoo: Galerida cristata] .

.

جوڕڕەمراوی/cuřře mirawî: ن:[ باڵ][ جوڕڕە+ مراوی] جوڕەمراوی، خوردەك : 35 سانتیمێترە.لە ناو تۆرەمەی خۆیدا لە هەمووان بچووكترە. هەرچی نێرەیە سەری خەنەیییە و خەتی كەسكی بەسەرچاودا كشاوە، هەروەها سەرشانی خەتی سپی پێداهاتووە. هەرچی مێیەیە خاڵخاڵە. ئەم باڵندەیە زۆرتیژباڵە، بەپۆل دەگەڕێن. نەوی فڕە، لە ناو جۆبار و قامیشەڵاناندا دەژێت. [ Zoo: Anas crecca] .

.

.

____________________

جوڕڕەپۆتە/cuřřepote: ئانتـ: جووڤەقلی: بەمرۆڤی نابووتیش دەبێژرێت.

جوڕڕەپیاگ/cuřřepiyag: ئانتـ: مەردوومی چوواردانك.

.

.

____________________

جوڕڕەئەسپ/cuřřeesip: نتـ: ئەسپی چوواردانگ.

.

.

.