حەوان/ĥewan: کتن:[ کباک، زا] حاوانەوە _ حەوانەوە.
حەوانەوە/ĥewanewe: کتن: حاوانەوە
1 . ئاسودەژیان.
2 . جێبوونەوە لە شووێنێک.
حەواندنەوە/ĥewandinewe: کتپ:
1 . حاواندنەوە، حەساندنەوە _ حەساننەوە. [ ئینگـ: giving rest]{ کەمالنامە، ل، 19}
2 . ئەهوەن کردنەوە، هێدی کردنەوە.
3 . داڵدەدان.[ ئینگـ : lodging]{ کەمالنامە، ل، 85}
حەوانن/ĥewanin: کتپ:[ ئەردە]
1 . قەدرگرتن و بەمرۆڤ ژماردنی یەکێکدا.
2 . ئاگاداری کردن و لای خۆڕاگرتن.
حەواننەوە/ĥewaninewe: کتپ:[ ئەردە] حەواندنەوە.
حەوێنەوە/ĥewênewe: کتن: حاوانەوە.
.
.
.
.