بیبەر ¹ /bîber: ن:[ روو] ئاڵات، ئاڵه‌ت _ ئاڵەتە سوورە، ئاڵتە،  ئیسۆت _ ئیسیوەت، باجک _ باژک : بەری گیایەکی سڕقەت درێژ و باریکە و لە دار دەهاڵێت و لە شوێنی گەرم وەک هێندستان دەڕوێت، بە تایبەت لەناوچەی کارناتاکا، هەتا سێ ساڵان بەردەدات. بەرەکەی دەنکەکی بەهێشووە، ووردە، لە سەرەتا سەوزە و کە گەیی سوور هەڵدەگەڕێت و کە ووشکەوەبوو ڕەش هەڵدەگەڕێت، بۆیە پێیدەگوترێت بیبەری ڕەش. تامی زۆرتیژە. ئەم دەنکە دەهاڕدێت و دەکرێتە چێشتەوە یان به‌ری گیایه‌كه‌، له‌ هیندستان و شوێنی گه‌رم ده‌ڕوێت، وه‌كو لاولاو به ‌داروباری ده‌وری خۆ پێده‌چێت و به‌ره‌كه‌ی وه‌كو هێشووی تری شۆرده‌بێته‌وه‌، ده‌نكی به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نكی ماشه‌، تامی تییژه‌، ڕه‌نگی ڕه‌‌شه‌ ده‌هاردرێت و ده‌كرێته‌ چێشته‌وه‌ بۆ خۆش و تیژكردنی. [ سان : pippali] . [ Bot : Piper nigrum].

بیبەرپێوەکردن/bîberpěwekirdin: کتپ: بیبەرکردنە ئاشەوە.

: بیبه‌ری ڕه‌‌ش.

2 – [ مجـ] مرۆ‌ڤی تووره‌، ئیسووت ئیسۆت.

بیبەری تیژ/bîberî tîj: نتـ:[ ڕوو] بیبەری توون.

:: بیبەری تیژ وریاکەرەوەیەوە، خوێن دەگەێنێتە هەموو شوێنیکی لەشی مرۆڤ.

بیبەری ڕەش/bîberî řeŝ: ن:[ ڕوو]  ئاڵه‌تە ڕه‌‌ش، ئاڵتەسیاو، بیبه‌ری ڕه‌‌ش، ڕه‌‌شه‌بیبه‌ر، گه‌ڕۆكی به‌ناوبانگ( ماركۆپۆلۆی) ئیتالی له‌ یا داشته‌كانی گه‌شتی هیند و چین ناوی بیبه‌ری ڕه‌‌شی هێناوه ‌وه‌ك ده‌رمان، له‌گه‌لێ جۆری تیماركردن دوواوه. [ bot: Piper Nigrum l] .

بیبەری سوور/bîberî sûr: ن:[ ڕوو] ئاڵتەسوورە : ئاڵه‌ته‌ سووره، ئاڵه‌ت فره‌نگی ( ل)‌ : بیبه‌ر گه‌ڵێ چه‌شنێ هه‌یه‌ له ‌ڕه‌نگ و جۆردا. زۆر به‌یان به ‌سروشت گه‌رم و تیژن وه‌ ‌ڤیتامینی: A، D، M، PP،B1، B3 وه‌خۆی جۆراوجۆر، وه ‌چه‌ندجۆر ڕۆنی توند و گۆگردی تێدایه‌، بۆ گه‌ڵی نه‌خۆشی سوودبه‌خشه‌. [ bot: Capsium frutesc willd].

بیبەری شرین/bîberî şirîn: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ: capsicum]

.

.

_____________

بیبەر ² /bîber: ن:[ روو] دەلوبیبەر : ڕووەکێکی ساڵانەیە، بەرێکی جوان دەگرێت بەکاڵی و بەکولاوی بەسورەوەکراویش دەخورێت. هەندێکێان شیرین و هەندێکیان گەلێک تیژن. نزیکەی 30 جۆرە چەشنی بیبەری جیاواز هەیە لە جیهاندا. ڕەچەلەکی ناسینی هەم ڕووەکە لە مەکسیک دەگەڕێتەوە بۆ 5500 سال پ. ز. کۆلۆمبۆ لە ساڵی 1493 هێناویە بۆ ئەوروپا و پاشان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش بڵاودەبێتەوە. [Bot : Capsicum ].

بیبەری ترشی/bîber: نتـ:[ بیبەر+ی+ ترشی (تورشی)] بیبەری کاڵ لە ئاو، خۆێ، سرکە، دەگەل سەوزەی دێکە هەڵدەگیرێت و تا دەترشێت و وەک سەلاد دێتەخواردن.

.

.

.

.