ئۆقیانووس/oqiyanûs: ن: زه‌ریا، ده‌ریالووش: ئاوێكی زۆر گه‌وره‌ و پان وبه‌رینه‌.

 تێبینی 
 گه‌لێک جاران له ‌زمانی عه‌ره‌بیش ئه‌م ووشه‌ زانستیه‌ به‌كاردێنن له‌ بری( محیط)ی عه‌ره‌بی.[ لا : ocean]

ئۆقیانووسی/oqiyanûsî: نچ:[ کباک] ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئۆقیانووسه‌وه‌ هه‌بێت. كه‌جیاوازه‌ له‌ ده‌ریا: كه‌ش، كه‌نار، ماسی، ڕووه‌ک …. هتد.

ئۆقیانووسی ئه‌تله‌نتی/oqiyanûsî atlentî: نتـ:[ کباک] دووهه‌مین زه‌ریایه‌ له‌سه‌رگۆی زه‌وی، له‌ ڕووی رۆژئاوه‌ هه‌ر دوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و له‌ رۆژهه‌لاتی دا كیشوه‌ری ئه‌ورووپا و ئه‌فه‌ریقایه‌.

ئۆقیانووسی به‌ستووی باكوور/oqiyanûsî bestûy bakûşr: نتـ:[ کباک] زه‌ریای ئاركتیک:Arctic كه‌ له‌سه‌رووی كیشووه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئاسیادا یه‌.

ئۆقیانووسی به‌ستووی باشوور/oqiyanûsî bestûy bakûşr: نتـ:[ کباک] زه‌ریای ئانتاركتیک: Antarctic بەته‌واوی نازاندرێت سنووره‌كه‌ی له‌60 پله‌ بێت یان ته‌نها له‌35 پله‌ خربكێته‌وه‌.

ئۆقیانووسی هێمن/oqiyanûsî hêmin: نتـ:[ کباک] زه‌ریای هێمن گه‌وره‌ترین زه‌ریایه‌، كه‌یه‌ک له‌سه‌ر سێی سه‌رگۆی زه‌وی داپۆشیوه‌. له‌سه‌ره‌وه‌ ئۆقیانووشی به‌ستووی باكووره‌، له‌خواره‌وه‌ ئۆقیانووسی به‌ستووی باشوور.

ئۆقیانووسی هیندی/oqiyanûsî hîndî: نتـ:[ کباک] سێهه‌مێن زه‌ریایه‌ له‌سه‌رگۆی زه‌وی، كه‌ له‌ 20% ئاوی سه‌رگۆی زه‌وی له‌خۆده‌گرێت. ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئه‌فه‌ریقا و ئاوسترالیا و باشووری ئاسیای رۆژهه‌ڵات.

.

.

.

.