ڕاناو/řanaw: ن: [ زمان] جێناو :
جێناو | Pronoun |
مژاری جێناو دەتواندرێت لە سێ ڕووانگەی جوداوە تەماشا بکڕێت
جێناو لە ڕووێ پێکهاتەوە | جێناو لە ڕووی واتاوە | جێناو لە ڕووی ئەرکەوە |
سادە | 1 – 1 جێناوی کەسی سەربەخۆ | بکەر |
دارێژراو | 2 – 1 جێناوی کەسی لکاو | بەرکاری ڕاستەوخۆ |
لێکدراو | 2- جێناوی نێشانە | بەرکاری ناڕاستەوخۆ |
3 – جێناوی خۆیی | نیهاد | |
4 – جێناوی هەیی | گوزارە | |
5 – جێناوی هاوبەش | ||
6 – جێناوی نەرێنی | ||
7 – جێناوی چەندێتی | ||
8 – جێناوی دیار | ||
9 – جێناوی نادیار | ||
10 – جێناوی پرسیاری | ||
11 – جێناوی لێکدەر |
.
1- ڕاناوی که‌سی { لیژنه‌ی زاراوه‌ی – کۆڕی زانیاری کورد} ئه‌م ڕاناوه ده‌کات به دوو به‌شه‌وه :
یه‌که‌م – ڕاناوی که‌سی جودا :{ لیژنه‌ی زاراوه‌ی ( جودا)ی په‌سه‌ندکرد هه‌م له‌به‌ر ڕه‌سه‌نیی وشه‌که و به وشه‌ی ( جوێ) بگیرێت و هه‌م له‌به‌ر زۆر به‌کارهێنانی له ئاخاوتندا}.
جێناوی سەربەخۆ : ئەو جێناوە سەربەخۆیانە کە دەبن بە دیارخەری ناو ئەمانەن :
1 – جێناوی کەسی سەبەخۆ :
2 – جێناوی خۆیی :
3 – جێناوی پرس :
4 – جێناوی نادیار :
5 – جێناوی نیشانە :
ئەم ڕاناوانە دەڕۆنە دوای ناوی دیارخراو و ئامرازی دانەپاڵی ( ی ) دەکەوێتە نێوانیانەوە ، وەک :
1 – جێناوی کەسی سەبەخۆ :
جێناوی تاک | جێناوی کۆ | ||
من | پێنووسەکەی من جوانە | ئێمە | پێنووسەکەی ئێمە جوانە |
تۆ | پێنووسەکەی تۆ جوانە | ئێوە | پێنووسەکەی ئێوە جوانە |
ئەو | پێنووسەکەی ئەو جوانە | ئەوان | ێنووسەکەی ئەوان جوانە |
2 – جێناوی خۆیی :
جێناوی تاک | جێناوی کۆ | ||
خۆم | پێنووسەکەی خۆم جوانە | خۆمان | پێنووسەکەی خۆمان جوانە |
خۆت | پێنووسەکەی خۆت جوانە | خۆتان | پێنووسەکەی خۆتان جوانە |
خۆی | پێنووسەکەی خۆی جوانە | خۆیان | پێنووسەکەی خۆیان جوانە |
3 – جێناوی پرس : ڕاناوی پرسیاری
{ زمانه‌وانانی کورد به‌م شێوه‌یه له‌م جۆره ڕاناوه دوواوون. :
1 – مامۆستا سەعید سدقی ڕاناوی پرسیار بە ( ادوات استفهام ) لە لاپەرە ( 51 )ی کتێبەکەیدا دەداتە قەڵەم دەڵێت
: ادواتی استفهام – چەند لفظیکن سٶالیان پێ دەکرێت .
ڕاناوی سادە | ڕاناوی تێکەڵ | |
ئا | ||
ئاخۆ | ||
ئەرێ ( هەرێ) | ||
چ | چ گۆرانیەکەت پێ خۆشە ؟ | |
چا‌وا | ||
چە | ||
چەن ( چەند ) | پیاوەکان چەندیان هاتوون ؟ | |
چتۆ | ||
چتۆن | ||
چلۆن | ||
چۆن | ||
چو – چوزوانم | ||
چی | پەرتووکی چی بە سوودە ؟ | |
داخۆ | ||
کا | ||
کام | لە کام شارەوە هاتوویت ؟ | |
کامە | کامە | |
کامەتە ( کامەتا ) | ||
کامەیە | ||
کانێ | ||
کانی | ||
کەنگی | ||
کەنگین | ||
کەی | ||
کوو | ||
کوا | ||
کوانێ | ||
کوێ | کوێ خۆشە ؟ | |
کێ | دوێنێ کێ هات بۆ ماڵی ئێوە ؟ | |
کێهە | ||
کی | ||
کیرێ | ||
کیژان | ||
کیشک |
مامۆستا توفیق وەهبی راناوی پرسیار ی دابەش دەکات بۆ سی کۆلەگەی جیاواز، وەک :
بۆمرۆڤ | بۆشت | بۆجێ |
کێ | چی | کوێ |
چەند | چەند | |
کام | کام ( کامە) |
4 – جێناوی نادیار : ڕاناوی نادیار ( مبهم ).
{ زمانه‌وانانی کورد به‌م شێوه‌یه له‌م جۆره ڕاناوه دوواوون. :
ماموه‌ستا سه‌عید سه‌قی به( ادواتی مبهم ) ناوی ده‌بات و وه‌ها پێناسه‌ی ده‌کات : ادواتی مبهم ئه‌و لفظانه‌ن که به‌شکل و ڕه‌نگێکی غیر واضح شخص وه‌یا شت پیشان بده‌ن وه‌کو ئه‌مانه که بعضێکن له‌وان ( که‌س، هیتر، هێندێ، هین).
ماموه‌ستا تۆفیق وه‌هبی به‌م جۆره پێناسه‌ی ده‌کات : بۆ ناوی مونهه‌م ئه‌وانه‌ن له جێی که‌سێ یان شتێک به تاتبه‌تی ناگرێته‌وه، ئه‌مانه شاریان دیار نابێت. : یه‌کێ له ده‌رگا ئه‌دا.
بۆ ناوی موبهه‌می ڕووت | بۆ ناوی موبهه‌می لێکدراو |
پیاو | پیاوێ |
چی | |
زۆر | |
فڵان | |
کابرا | |
کام | |
که‌س | که‌سێ ، هه‌رکه‌سێ، |
که‌م | |
کێ | |
هه‌موو | هه‌مووکه‌سێ |
هیچ | |
هین | |
یه‌ک |
[ ڕوونکردنه‌وه : له زووه‌وه دیار که‌وتووه که من ئه‌م وشانه‌ی ( ڕاناوی نادیار | مبهم ) به ڕاناو دانێنم، پێم بڵێن جیاوازی جییه له نێوان دوو وشه‌ی
وه‌ک ( هه‌ر که‌سێک، هه‌ر خۆڕاکێک) ؟
یاخود بۆچی به وشه‌ی وه‌ک ( فڵان) ناوی ( مبهم) ؟
له باره‌ی ئه‌و وشانه‌ی ( پرس) یان تێدایه، ده‌ڵێم یاشکرایه ( ابهام، نادیاری) هه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌با بۆ پرسین به‌کارنه ده‌هاتن، چونکه پرسین بۆ زانینی شتی نه‌زانراو دانراوه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت هه‌ندێک له‌و وشانه‌ی به ڕاناو دانراون له ناوه‌ڕۆکدا واتای نه‌فیان( نه‌رێیان) تێدایه وه‌ک هیچ که‌س.
ته‌نانه‌ت وشه‌ی ( که‌س) به‌ته‌نیاس له بنه‌ڕه‌تدا بۆ نه‌رێ( نه‌فی) هاتووه. وه‌ک : که‌س نه‌هات.
ته‌نیا له حالی پرسیاردا ده‌بێته وشه‌یێکی بێ ته‌ره‌ف له نێوان ( ئه‌رێیی و نه‌رێیی) دا : که‌س هات ؟
چونکه پرسیار به ئه‌سڵ( ڕه‌چه‌ڵه‌ک) بێ ته‌ره‌فه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه وشه‌ی ( که‌س) له بنه‌ڕه‌تدا نه‌رێ هاتووه له پرسیارێشدا وا
ده‌بێت به‌لای نه‌رێ دا ده‌شکێته‌وه وه‌ک : که‌س گووتووه‌یه‌تی زه‌وی ناخولێته‌وه ؟ . که‌س هه‌یه بوێرێ ده‌نگ بکات ؟ .
ده‌مڕاستی لیژنه ( مه‌سعود محه‌مه‌د)]{ ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی، ل، 65}.
5 – جێناوی نیشانە : ئاماژە ( ئیشاری )
تاک | کۆ | |||
نزیک | ئەمە | پێنووسی ئەمە جوانە | ئەمانە | پێنووسی ئەمانە جوانە |
دوور | ئەوە | پێنووسی ئەوە جوانە | ئەوانە | پێنووسی ئەوانە جوانە |
6 – جێناوی هەیی:
7 – جێناوی لێکدەر: