گه‌روو/gerû: ن:[ توێ] ئه‌ڵق( ئه‌رده)، ئەوك، ئوک _ ئووک، بەرگەردن، بەرمل، بەربین _ بین _ بیناقاقە، بنقوورژنەک، تەشنی، حەفک، خڕخڕۆکە( هـ)، خووز، ڕیقناسە، ستۆکڕک، سوورنچک سوورێنچک، فڕۆ، قاقری( کباک) قاقەیچک، قرتووم، ( قڕک : Qirrik، Qırrıke)،  قوڕقوڕاچکە، قڕگ _ قوڕگ _ قوڕقوڕاگی، کەڕاکە، گەلاليشک، گه‌لوو، گەوری، گڵوەزێ، ناق _ ناقڕێ، نەوک، هاوک _ هەوک هەوگ : بریتییە لە بەشی ناوەوەی مل، کە دەکەوێتە پێش برىرەی مل لە گەردندا.[ لا : throat][ لا، ئینگـ : Pharynx].

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
گەرەۆ Orag Pharynx
 تێبینی 
 بەداخەوە تاوەکو ئێستا سازییەک یان دەزگایەک نیە نە لە کوردستان و نە لە دەرەوە بۆ پۆلێن کردنی ئەم دەستەواژانە، لە خۆڕا نابینم کە دەستکاری ووشەکان بکەم، گەرچی هەندێکی بە ویستی منیش نیە، بەڵام وەک خۆیان دەینووسمەوە. 

گه‌رووئێشە/gerû êşe: نتـ:[ نخ] ئازار و ووشکی گەروو لە کاتی قووتدان نیشانەی سەرەکی نەخۆشی ھەوکردنی گەرووە. ھۆکاری سەرەکی ھەوکردنی گەروو بریتییە لە تووشبوون بە ڤایرۆس وەک ” ڤایرۆسی ھەڵامەت یا ئەنفلەوەنزا “. زۆر بە دەگمەن ھۆکاری ھەوکردنی گەروو، بریتییە لە تووشبوون بە بەکتریا، بۆیە زۆر بە دەگەمەن پێویست بە وەرگرتنی دژەبەکتریا دەکات، تەنھا ئەگەر تووشبوونی بەکتریایی بەسەرھات. جگە لە ڤایرۆس و بەکتریا، ھۆکاری ھەوکردنی گەروو دەکرێت ” ھەستیار و ووشکبوون و پیسی ھەوا و ھەڵچوونی ترشی گەدە، ئاوسان ” بێت.[ لا : pharyngo dynia ، pharyngalgia]{ دکتۆر سۆران محمد غریب}

گه‌رووبین/gerûbîn: نتـ: دووربینی گەروو.  [ لا : pharyngo scope]

گه‌روو بڕین/gerûbiřîn: ن:[ توێ][ لا : pharyngeal]

گه‌روو تەنگ بوون/gerû tengbûn: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo stenosis]

گه‌روو هاتنەوەیەک/gerûhatineweyek: نتـ:[ نخ] گەرووکرژبوون. [ لا : pharyngo spasm]

گه‌روو هەڵدرێن/gerû heľdiřîn: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo tomy]

گه‌روویی/gerûyî: نتـ:[ نخ] پێشگرێکە لە زمانی ئینگلیزی و لاتینی بۆ دەستەواژەی زانستی لەمەر گەروو.[ لا : pharyngo]

گه‌روویی بنزمانی/gerûyî binzimanî: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyo epiglottis]

گه‌روویی دەمی/gerûyî demî: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo oral]

گه‌روویی زمانی/gerûyî zimanî: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo glossal]

گه‌روویی سوورێنچکی/gerûyî sûrençikî: نتـ:[ نخ][ گه‌رووییسوورێنچکی] [ لا : pharyngo esophageal]

گه‌روویی قوڕگی/gerûyî qurgî: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo laryngeal]

گه‌روویی لووتی/gerûyî lûtî: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo nasal]

گه‌روویی مەڵاشوویی/gerûyî meľaşûyî: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo palatine]

خوێنی گەروو بەربوون/xiwênî gerû berbûn: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo rrhagia]

شەپڵەی گه‌روو/şepiľey gerû: نتـ:[ نخ][ لا : pharyngo plegia]

شێرپەنجەی گه‌روو/şêrpencey gerû : نتـ:[ نخ][ لا : pharyngeal cancer]

هەوکردنی گه‌روو/hewkirdinî gerû: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngalgia]

هەوکردنی گه‌روو ئالوو/hewkirdinî gerû aľû: نتـ:[ نخ] ئاڵووگەروو. [ لا : pharyngo tonslitis]

هەوکردنی گه‌روو و قوڕگ/ hewkirdinî gerû û qurig: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo laryngitis]

هەوکردنی گه‌روو و لووت/hewkirdinî gerû û lût: نتـ:[ نخ] [ لا : pharyngo rhinitis]

.

.

.

.