گەرچەک/gerçek: ن:[ ڕوو] بی هەنجیر، قڕنو، کڕنگ، کرنوو : ڕووەکێکی ئابووری یە، ڕۆنی گەرچەکی لێدەردەهێندرێت بۆ ڕەوان کردن لە نزیک دیواری باخ و پەرژین دا دەرووێندرێت. بەشێوەی دەوەن گەڵاکانی گەورەن وەک لەپی دەست. پارچەپارچەن، گولەکانی ڕەگەزن، بەرەکەی خڕ و دڕکاوییە، نزیکەی 30 جۆری جیاوازی هەیە.[ لا : Ricinus communis]{ کەمالنامە، ل، 330}
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | malpighiales | euphorbiaceae |
croton |
croton tiglium |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسەی گوڵدارەکان |
گەرچەکی چینی/gerçekî çînî : نتـ:[ ڕوو] دار و دەوەنێکی ناوچە گەرمەکانە، گوڵەکەی بەشێوەی هێشوە، بەرەکەی خڕە ڕاستتر هێلکەیی یە، ڕۆنێک لە تۆوەکەی لێ دەردەهێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی و پیشەسازی بەکاردێت. [ ئینگـ : Croton tiglium]{ کەمالنامە، ل، 1146}
ڕۆنی گەرچەک/řonî gerçek: نتـ: .[ ئینگـ : castor oil].
1 – یارمەتی درێژبوونەوەی قژ دەدات بەهۆی بوونی ترشی ریسینۆلیک تێیدا کە ئەمەش سووڕی خوێن چالاک دەکات بەرە و بێخی سەر دەڕوات و یارمەتی قژ دەدات, زوو درێژبێتەوە
2 – تێکەڵەی شەربەتی پرتەقاڵ لەگەڵ کەوچکێک ڕۆنی گەرچەک زۆر بە سودە بۆ چارەسەری برینی کۆڵۆن.
.
.
________________________
گەرچەک/gerçek: ئان: نیوە جووڕاو، تەواو ووردنەکراو.{ هەژار، ل، 726}
.
.
.
.