بزمار/bizmar: ن:[ ع: مسمار] بسمار، پسمار، مێخ.

1 – مێخ : ئاسنێكی باریكی درێژی سەرپانی لووتتیژە، دادەكوترێت بە هێندێ شتدا بۆ قایمی. زۆر جۆری هەیە

:: بزمارێكی بەپێیداچەقاند.

:: بزمارڕێژیكرد.

2 – زاراوەیەكە لە پیشەی جۆلاییدا كە بۆ ئامرازێک بەكاردەهێندرێت كە شوێنەكەی لەسەر دارێ كۆڵدراوە و كە بەپاش و پێشكردنی دەفە بەرز و نەوی دەبێتەوە.

بزماردار/bizmardar: ئا نتـ: بەبزمار.

بزمارڕێژ/bizmarřêj: نفا:[ بزمار+ ڕێژ] پەرچكردە: شتێک كە بزماری زۆری پێدا كوترابێت.

بزمارڕێژی یەکتربڕ/bizmarřêjî yektirbiř: نتـ:[ بزمارڕێژی+ یەکتربڕ]

بزماركوت/bizmarkut: نفا:[ بزمار+ كوت( كوتان)]

1 – ئامێری بزماركوتان.

2 – ترێ یەكە هێووی زۆر پڕبێت.

بزماركوتان/bizmar kutan: كتن: بزمارلێدان.

بزمارلێدان/bizmar lêdan: كتن:

1 – بزماركوتان، پەرچ كردن

:: وەستاگیان یەك دوو بزمارم بۆ لەوكەوشە بدە.

2 – فێل لە كەسێككردن، فریودان، دەست بەزافاكردن.

     هەندێ لە جۆرەکانی بزمار  

بزماری پێچاوپێچ/bizmarî pêçawpêç: نتـ: سمۆ، ئەسكەنە.

بزماری چەتری/bizmarî çetirî: نتـ:

بزماری دووسەر/bizmarî dûser: نتـ:

بزماری كەوش/bizmarî kewş: نتـ:

بزماری گەورە/bizmarî gewre: نتـ:

بەبزمار/bebizmar: ئانتـ:[ بە + بزمار] بەدڕک، دڕکاوی.

.

.

.

.