تەبەق/tebeq: ن:[ تەبەك]
1 – مەجۆعمە، لەنگەریی.
2 – [ كباك] دەوریی.
تەبەقەتڕانە/tebeqetiřane: نتـ:[ تەبە قە+ تڕانە( تڕ+ ئانە)] جەریمەیەك كە لە كەسی تڕكەنی دەستێنن، تەشبی، تەشبی تڕانە، تەشپی تڕانە.
( پێشتر ئەگەر كەسێك منداڵەكەی لە كۆڕ و مەجلسێك تڕیبا خەڵك بۆ گاڵتە و جەفەنگ باوكی منداڵەیان جریمە دەكرد و دەبا تەبەقێك چای بۆ هەموویان هێنابا و پێكەوە خواردبایانەوە).
تەبەقەتڕانە لێ( هە)ستاندن/tebeqetiřane lě ( he) standin: كتپ: جەریمەی تڕ وەرگرتن.
.
.
_____________________
تەبەق/tebeq: ن:[ ع : طبقة]
1 – تەبەقە، چین.
2 – بەستەك.
3 – دەستە.
تەبەق تەبەق/tebeqtebeq: ئانتـ:[ تەبەق +تەبەق] كۆگای لەسەریەك، چین چین.
تەبەقە/tebeqe: نتـ:[ ع : طبقة]
1 – [ ئەند] نهۆم، قات لە خانووبەرە دا.
2 – چین : كۆمەڵی جیاجیای خەڵك لە باری سامان و كار و شتی لەم بابەتە.
3 – [ جێۆ] توێژ و چینی زەوی.
تەبەقەبەند/tebeqebend: نتـ:[ تەبەقە+ بەند] بەلت( كباك)، دەستەبەند، نۆبەدار، بەلتك.
تەبەقەبەندی/tebeq: نچ: [ تەبەقەبەند+ ئی] دەستبەندی، قەفەسبەندی.
تەبەقی تەنك/tebeqî tenk: نتـ:[ تەبەق+ ئی+ تەنك][ ئینگـ : lamina].
.
.
_____________________________
تەبەق/tebeq: ن: [ نخ] تەباق( كباك)، تەوەگ، تەبەك( زا). تەوەق( كناو) تەوەقە : نەخۆشییەكە وەكوو شەلكە دەدات لە ڕەشەوڵاغ، ژێرسمی بریندار دەكات ناتوانێت بجووڵێت.{ كشتووكاڵ. ب1. ل.87}.
تەبەقە/tebeqe: ن:[ نخ] نەخۆشی شەلیی ڕەشەوڵاغ. تەبەق.
.
.
.
.
.